گۆڤارێکی ئەمریکا: هه‌ولێر یه‌کێکە له‌و شوێنانه‌ی جیهان که پێویسته گه‌شتیاران سه‌ردانی بکه‌ن

ئەمریکا –KDP.info / شاری هه‌ولێریه‌کێکە له‌و شوێنانه‌ی جیهان که پێویسته گه‌شتیاران لە ساڵی داهاتوو سه‌ردانی بکه‌ن، گۆڤاری به‌ناوبانگی ئه‌مریکی ناشناڵ جیوگرافیک، له راپۆرتێک‌دا ناوی ئه‌و شوێنانه‌ی جیهانی بڵاوکردووه‌ته‌وه که پێویسته گه‌شتیاران لە ساڵی داهاتوو سه‌ردانی بکه‌ن و شاری هه‌ولێریش یه‌کێکە له‌و شوێنانه‌ی له لیسته‌که‌دا هاتووه. گۆڤاره‌که سه‌باره‌ت به شاری هه‌ولێر له‌سه‌ره‌تادا نووسیوویه‌تی : سه‌قامگیرترین ناوچه‌ی عێراقە و به‌قه‌د جیهانێک دووره له‌بارودۆخی باشووره‌که‌ی. کوردستان به‌راستی عێراقه‌که‌ی دیکه‌یه و ئه‌و عێراقه نییه که له هه‌واڵه‌کاندا ده‌یبینی. ئه‌و لیسته‌ی گۆڤاری ئه‌مریکی ناشناڵ جیوگرافیک که تایبه‌ته به سروشت و گه‌شتوگوزار، بریتییە لە 25 شوێنی جیهان که ئامۆژگاری گه‌شتیاران ده‌کات سه‌ردانیان بکه‌ن بۆ گه‌شته‌کانیان له‌ساڵی 2014 و شاری هه‌ولێریش له پله‌ی هه‌شته‌م دێت له‌و لیسته. له‌نێو ئه‌و لیستەدا، بێجگه له‌شاری هه‌ولێر، شاره‌کانی وه‌کو کۆگیلیا له ئیتاڵیا، رێجاینای پایته‌ختی وڵاتی لاتڤیا و سه‌رایڤیۆی پایته‌ختی بۆسنیا هێرزه‌گۆڤینیا و ئه‌لێنتێخۆی پورتوگالی و هه‌ندێ شوێنی دیکه‌ش هەن. هه‌ر له پێناسه‌کردنی شاری هه‌ولێر، گۆڤارەکە نووسیوویه‌تی (هه‌ولێر ئه‌و شاره‌یه که پێچه‌وانه‌ی ئه‌و بۆچوونه باوه له‌قاڵبدراوه‌ی لەسەر رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته‌وە هەیە).




