دوای دوو ساڵ لە هاوسەرگیری دواتر دەرکەوت کە خوشک و بران

چین –KDP.info / له ناو زیاتر له یه‌ك ملیار كه‌سدا و له وڵاتی چین ژن و مێردێك توشی شۆك بوون كه دوای دوو ساڵ له هاوسه‌رگیریی بۆیان ده‌ره‌كه‌وت كه خوشك و بران. رۆژنامه‌ی گلۆباڵ تایمزی به‌ریتانی رایگه‌یاند : كه ئه‌م كچ و كوڕه خه‌ڵكی شاری جیانكسی وڵاتی چینن دوای ئه‌وه‌ی پیاوه‌كه ده‌چێت پشكنینی خوێن ئه‌نجامده‌دات بۆی ده‌رده‌كه‌وێت كه كوڕی خه‌سویه‌تی واتە کوری دایکی هاوسەرەکەی. ئه‌و رۆژنامه‌یه بڵاویكردۆته‌وه كه پاش ماوه‌یه‌ك باوكی كچه‌كه رایگه‌یاندووه :كه پێشتر په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی له‌گه‌ڵ دایكی كورِه‌كه هه‌بووه و ئه‌و كاته كه زانیویه‌تی دایكی كورِه‌كه دووگیان بووه، ده‌ستبه‌جێ ئه‌و شوێنه جێهێشتووە و دوای ماوه‌یه‌ك ژن ده‌هێنێت و كچێكیان ده‌بێت. ڕۆژنامه‌كه باسی له‌وه‌ش كردووه كه كوڕه‌كه 4 ساڵ له كچه‌كه گه‌وره‌تره، هه‌روه‌ها باوكی كچه‌كه باسی له‌وه‌شكردووه كه زۆر ده‌مێكه ئاگاداره كه زاواكه كوڕی خۆیه‌تی، به‌ڵام هه‌ستی به شه‌رمه‌زاری كردووه كه ئه‌و ڕاستییه بدركێنێت له پێش هاوسه‌رگیرییان.




