لە جنێف گرووپی پێنج کۆ یەک و ئێران رێککەوتن

جنێف –KDP.info / لە یەکەم کاتژمێرەکانی پێنج رۆژ وتووێژی ورد و هەستیاردا، ئێران و نوێنەرانی وڵاتانی رۆژئاوایی ناسراو بە گرووپی پێنج کۆ یەک لەسەر چەندین خاڵ، بۆ وێنە سنووردارکردنی پیتاندنی یورانیۆم لە لایەن ئێران و کەمکردنەوەی ئاستی گەمارۆ ئابوورییەکان لە لایەن رۆژئاواوە رێککەوتن. محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ چوارشەممە له کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامه‌وانیدا رایگەیاند: ده‌توانین به هاوکاری زیاتر به‌ره‌وپێشچوون له هاوکارییه‌کاندا ببینین و ئه‌مه هه‌نگاوی سه‌ره‌تایی بوو، به‌رده‌وام ده‌بین له هاوکاری و ده‌بێ له‌سه‌ر بنه‌مای یه‌کسانی و به‌رژه‌وه‌ندییه هاوبه‌شه‌کان کار بکه‌ین و ئێمه ئاماده‌ین بۆ متمانه‌سازی و زیندووکردنه‌وه‌ی ئه‌و متمانه‌یه‌ی که له ده‌ست درابووو به فه‌رمی ناساندنی به‌رنامه‌ی پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران گرینگ‌ترین به‌ش بوو لەو رێککەوتنە به‌لای ئێمه‌وه. لای خۆشییەوە ڕۆحانی: ئێران به دوای چه‌کی ناڤۆکییه‌وه نییه ، لای خۆشییەوە سه‌رۆک کۆماری ئێران جه‌ختی کردەوە لەبەردەوامی دان بە پیتاندنی یۆرانیۆم وه‌ک ڕابردوو. حه‌سه‌ن ڕۆحانی له کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامه‌وانیدا که لە تاران سازیکرد لە بەشیکی دا ڕایگه‌یاند: له دانوستانه‌کاندا جیهان به‌و هه‌سته گه‌یشت که ڕێزگرتنی گه‌لی ئێران ده‌رئه‌نجامی ده‌بێت و گه‌مارۆکان ناتوانێت کار بکات. ڕۆحانی ڕاپۆرتێکی کورتی له هه‌وڵه دیپلۆماتیکه‌کانی ده‌وڵه‌ت و وه‌فدی دانوستانکاری ناڤۆکی خسته ڕوو و وتی: ده‌ستکه‌وتی ئه‌م هه‌وڵانه که‌رامه‌ت و گه‌وره‌یی گه‌لی ئێرانی زیاتر نیشان دا. جه‌ختیشی کرد که ده‌وڵه‌تی ئێران به دوای په‌ره‌پێدانی که‌شی متمانه‌ی نێوان کۆماری ئیسلامی و ئه‌و وڵاتانه‌یه که ده‌یانه‌وێت په‌یوه‌ندی دۆستانه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌م گه‌له گه‌وره‌دا ببێت. هاوکات باراک ئۆباما سه‌رۆک کۆماری ئه‌مه‌ریکا له دیمانەیەکی ته‌له‌ڤزیۆنیدا جه‌ختی کرد که ئه‌مه‌ریکا و هاوپه‌یمانه‌کانی گه‌مارۆی قورسیان له دژی ئێران سه‌پاند و به‌نیاز بوون به ئامانجی گۆڕینی هه‌ڵوێسته‌کانی ئه‌م وڵاته، گه‌مارۆی زیاتریشی بخه‌نه سه‌ر. ئۆباما لەبارەی رێککەوتنەکەی جنێفەوە گووتی دانوستانه‌کان له‌گه‌ڵ ئێران له شه‌ش مانگی داهاتوودا به‌رده‌وام ده‌که‌ن و ئه‌م دوا ڕێککه‌وتنه‌ی ڕۆژئاوا له‌گه‌ڵ ئێران که له ژێنێڤ 3 کرا، ده‌ستکه‌وتی باشی بۆ ئێران هەبووە ئەگەر ئێرانبەردەوام بیت لە سیاسەتەکانی پێشووی سزاکانی ئابووری وەک خۆی دەهێڵدرێتەوە.




