٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

پەرلەمانتارێکی کورد: سامی عەسکەری بەباشی دەستوری نەخوێندۆتەوە

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-تایبەت بەKDP.info/ پەرلەمانتارێکی کورد ئاشکرایکرد،داواکاری وەزارەتی شەھید وئەنفالکراوەکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان شەرعی ودەستوریە ،بەڵام دیارە سامی عەسکەری دەستوری نەخوێندوتەوه‌بۆیە دژی ئەم داوایە لێدوانی داوە.

د.رزگار ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی ھاوپەیمانی کوردستانی بەkdp.infoراگەیاند: داواکاری وەزارەتی شەھیدان و ئەنفالکراوانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ ئەوەی حکومەتی ناوەند قەرەبووی زیانلێکەوتوانی خەڵکی ھەرێمی کوردستان بکات داوایەکی شەرعی و دەستوریە و پێویستە حکومەتی ناوەند ئەو داوایە جێبەجێبکات.

د.رزگار گوتیشی: ئەوانەی باس لەوە ده‌کەن کە حکومەتی ئێستای عێراق زەرەی لەخەڵکی کوردستان نەداوە بۆ ئەبێت ئەو خەڵکە قەرەبوو بکاتەوه‌، بەڵام پرسیار ئەوەیە گەروابێت بۆ حکومەتی ئێستای عێراق وڵاتی کوێتی قەرەبوو کرده‌وە کە لەسەر دەمی رژێمی بەعس زیان بەو وڵاتە گەیشتووە.

ئەوپەرلەمانتارە کوردە ئاماژەی بەوەشکرد، بەداخەوە ھەندێک لە بەرپرسەکانی عێراق دژی ئەم داوایەی حکومەتی ھەرێمی کوردستانن و راستەوخۆ دەڵێن بودجەی ھەرێمی کوردستان دەبرین، کە ئەو بەرپرسانە دیارە دەستوری عێراقیان بەباشی نەخوێندوتەوە، چونکە ئەگەر ھەر کێشەیەک ھەبێت دادگای باڵای فیدرالی چارەسەری دەکات.

ناوبراو راشیگەیاند: ئەم جۆرە لێدوانەی دژی ھەرێمی کوردستان تەنھا بارودۆخەکە ئالۆزدەکات و لە بەرژوەندی ھیچ لایەنێک نییە.

 

ئەمەش لەکاتێکدایە، وەزارەتی شەھیدو ئەنفالکراوانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان داوایەکی ئاراستەی حکومەتی عێراق کردوە بۆئەوەی ئەوانەی لە ساڵی1961تاوەکو 2003لەسەر دەستی حکومەتە یەک لەدوای یەکەکانی عێراق زەرەر مەند بوونە قەرەبوو بکرێنەوە بە گوژمەی 384ملیار دۆلار .

لەکاردانەوەی ئەم داوایەش سامی عەسکەری سەرکردەی لە لیستی دەولەتی قانون لە لێدوانێکدا رایگەیاند:ئەگەر کورد ئەو برە پارەی داوای کردوە لە داھاتی نەوتی ھەرێم ببڕن، ئەوکات حکومەتی عێراق ئەو بره‌ پارەیە لە بەشە بودجەی ساڵانەی ھەرێمی کوردستان دەبڕن، چونکە ئەم دوایەی ھەرێم نالۆجیکی یە.

هەواڵی پەیوەندیدار