سبەی هەڵمەتی نیشتیمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان لە هەرێمی كوردستان دەستپێدەكات

ههولێر-KDP.info/ بە سەرپەرشتی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ولەژێر دروشمی (سەروەری یاسا ودادپەروەری كۆمەڵایەتی ، ئاشتی ماڵ و كۆمەڵگە دەپارێزن) هەڵمەتێكی نیشتیمانی بۆ ماوەی 16 رۆژ بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان لە هەرێمی كوردستان دەستپێدەكات .
ئەم هەڵمەتە سبەی 2013/11/25 بە كۆنفڕانسێكی نیشتیمانی دەربارەی ئاستەنگەكانی جێبەجێكردنی یاسای تایبەت بەمافی ئافرەت وچارەسەرەكانی دەستپێدەكات




