٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

رۆژی پێنج شەممە پەرلەمانی عێراق کۆبوونەوەیەکی نائاسایی سازدەکات

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-تایبەت بەKDP.info/ سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق بڕیاریداوە رۆژی پێنج شەممە پەرلەمانی عێراق کۆبوونەوەیەکی نائاسایی سازبکات.

لەمبارەیەوە شلێر عەزیز ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی ھاوپەیمانی کوردستانی بەkdp.infoراگەیاند:مەبەست لەو کۆبوونەوە نائاساییە بۆگفتوگۆکردنە لەبارەی  ئەو لافاوانە کە ھەفتەی رابردوو لەچەند شوێنێک رویاندا وزەرەروزیانی ھەبووە.

شلێر عەزیز گوتیشی:لەکۆبوونەوە نائاساییەکە باسە لەو کەموکریانە دەکرێت کە بونەتە ھۆی دروست بوونی ئەو لافاوانە.

ئەمەش لەکاتێک دایە ھەفتەی رابردوو شەپۆڵێکی باران بارین خواروناوەراستی عێراقی گرتەوە وبووە ھۆی دروست بوونی لافاو لەچەند شوێنێک وزەرەوزیانی گیانی ومادی ھەبوو.

هەواڵی پەیوەندیدار