عێراق.. 250 قه‌واره‌ی سیاسی كێبڕكێ له‌سه‌ر كورسییه‌كانی په‌رله‌مان ده‌كه‌ن

بەغدا –/KDP.info دوسه‌دو په‌نجا قه‌واره‌ی سیاسی كێبڕكێ له‌سه‌ر كورسییه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق ده‌كه‌ن، كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان رایگه‌یاند له‌هه‌ڵبژاردنه چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق 250 قه‌واره‌ی سیاسی به‌شداری ده‌كه‌ن و كێبڕكێ له‌سه‌ر كورسییه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق ده‌كه‌ن. موحسین موسه‌وی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران له كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان بە سۆمریە نیوزی راگەیاند: ژماره‌ی ئه‌و قه‌واره سیاسیانه‌ی له كۆمسیۆن ناوی خۆیان تۆماركردووه دوای كۆتایی هاتنی واده‌ی خۆتۆماركردن له بیستی ئه‌م مانگه‌دا گه‌یشتووه‌ته 250 قه‌واره‌ی سیاسی. موحسین موسه‌وی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران له كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان ئەوەشی خستەروو: کە كۆمسیۆن له چوارشه‌ممه‌ی رابردووه‌وه ده‌رگای تۆماركردنی هاوپه‌یمانێتییه سیاسییه‌كانی كردووه‌ته‌وه و پڕۆسه‌كه له پێنجی كانونی یه‌كه‌می داهاتوو كۆتایی دێت. شایەنی باسە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق وا بریارە لە 30 – 4 – 2014 ساز بکرێت و لە هەرێمی کوردستانیش هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی هاوشان لە گەڵ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ساز دەکرێت.




