٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

موئەیەد تەیب: تەنگژەی سیاسیی وڵات كاتێكی زۆر دەخایەنێ

سەرچاوە: KDP.info
گوتەبێژی لیستی هاوپەیمانی كوردستان لە ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق

گوتەبێژی لیستی هاوپەیمانیی كوردستان رایدەگەێنێت: تەنگژەی سیاسیی وڵات كاتێكی زۆر دەخایەنێ و دوو رێگەش بۆ چارەسەركردنی تەنگژەكە هەیە، یەكەمیان پێشكێشردنی داوای لێپرسینەوەیە لە سەرۆكی حكوومەت و ئەوەی تریان رەتكردنەوەی پرۆسەی لێپرسینەوە و پێشكێشكردنی نووسی چاكسازییە لەلایەن هاوپەیمانی نیشتمانییەوە.

موئەیەد تەیب گوتەبێژی لیستی هاوپەیمانی كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە ئاژانسی كوردستان بۆ دەنگوباسی راگەیاندووە: ئێستا هەردوو رێگەچارەكە وەستاون، چونكە داوای لێپرسینەوە بۆ پەرلەمان رەوانە نەكراوە و نووسی چاكسازیش كە لەلایەن هاوپەیمانیی نیشتمانی ئامادە كراوە خراوەتە روو، بەڵام ئەو رێگەچارە بەهۆی بوونی ناكۆكی لە نێوان پێكهاتەكانی هاوپەیمانیەتییەكە بەهێواشی بەڕێوە دەچێ.

گوتیشی، بەم دوایییە كێشەیەكی تر هاتە ئاراوە ئەویش دیاریكردنی ژمارەی خولەكانی سەرۆك وەزیرانە كە بەبڕوای خۆم بوونی ئەو بڕگەیە لەناو نووسی چاكسازی دەبێتە چارەسەرێكی ناوەند لە نێوان هەردوو بەرەی وەرگرتنەوەی متانە و بەرەی پاڵپشت بۆ حكوومەت، ئەگەرچی وای نابینم كە نووسەكە ئەو بڕگە لەخۆ بگرێ.
تەیب روونیشی كردەوە، ئێستا تەنگژەكە لە شوێنی خۆی خول دەخوا و هیچی نوێ لە ئارادا نییە، بەڵام زۆر جار لە كتی تەنگژەكاندا لە دوا ساتدا گۆڕانكاریی كتوپڕ روو دەدەن و ئێمش چاوەڕوانین، لەبارەی ناكۆكییەكانی هەرێم و بەغدا روونی كردەوە، ناكۆكییەكان زۆرن، چونكە بەگوێرەی هەموو رێژیمە فیدرالییەكان دەسەڵاتی ناوەند هەوڵی سەپاندنی ویستی خۆی بەسەر هەرێمەكان دەدا، بەڵام دادگەیەكی فیدراڵ هەیە كە پێوەندیی هەردوولا رێك دەخا كە سەرەڕای بوونی ئەو دادگەیە لە عێراق، بەڵام جێی متمانەی هەردوولا نییە.

لەبارەی پرسی نەوت و غازیش گوتەبێژی لیستی هاوپەیمانی كوردستان گوتی، هیچ نەرمییەك لەلایەن بەغداوە لەو فایلەدا نییە، چونكە ئەوان دەیانەوێ فایلی نەوت بەهەمان شێوازی سەردەمی پێشووی عێراق بەڕێوە بچێ، ئەوەش جێی رەزامەندی نییە.

هەواڵی پەیوەندیدار