ئەمرۆ بوومەلەرزەیەکی دیکە خانەقین و چەند ناوچەیەکی سنووری گرتەوە

خانەقین –KDP.info / بومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌گوڕی 5 و له‌ده‌یا دوو پله‌ی رێخته‌ر سنووری ئێران و شاری خانه‌قینی هه‌ژاند و ئه‌مەش سێیه‌م زه‌مین له‌رزه‌یه له‌ماوه‌ی دوو رۆژدا كه ناوچه‌كه بگرێته‌وه. ده‌سته‌ی گشتی كه‌شناسی و زه‌مین له‌رزه‌ی عێراق رایگه‌یاند به‌ره‌به‌یانی ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه بومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌گوڕی 5و له‌ده‌یا دوو پله‌ی رێخته‌ر سنوری ئێران و شاری خانه‌قینی هه‌ژاندوه. له‌راگه‌یه‌نراوێكدا ده‌ستەی گشتی كه‌شناسی عێراق رونیكردوه‌ته‌وه بومه‌له‌رزه‌كه كاتژمێر 2:26 خوله‌كی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه بووه و دانیشتوانی ناوچەکەش لەم نێوەشەوە درنگەدا هەستیان پێکردووە ده‌ستەی گشتی كه‌شناسی عێراق لە بەیاننامەیەکیدا ئاماژه به‌وه‌شكردووە کە بوومەلەرزەیە سێیه‌م بوومە له‌رزه‌یه کە له‌ماوه‌ی دوو رۆژی رابردوودا ناوچه‌كەی گرتۆتەوە . ده‌سته‌كه ئاماژه‌ی به زه‌ره‌ر و زیانه‌كانی بومه‌له‌رزه‌كه نه‌كردووه‌و به‌ڵام ئه‌وه‌ی خستۆتەتەروو كه دانیشتوانی ناوچه‌كه هه‌ستیان پێكردوه.شایەنی باسە لە دوورۆژی رابردوودا لە چەند ناوچەیەکی گەرمیان بوومەلەرزیەک روویداو بەلام خۆشبەختانە هیچ زەرەرو زیانێکی گیانی و ماڵی لینەکەوتەوە.




