خه‌ڵاتى كوردستان بۆ مافه‌كانى منداڵان به ژماره‌یه‌ك رۆژنامه‌نووس و چالاكوانى مافه‌كانى منداڵان به‌خشرا

له‌شارى هه‌ولێر له‌رێوڕه‌سمێكى تایبه‌تدا خه‌ڵاتى كوردستان بۆ مافه‌كانى منداڵان به په‌یامنێرى كوردستان تیڤى و ژماره‌ێك له رۆژنامه‌نووسان و چالاكوانانى مافه‌كانى منداڵان به‌خشرا.
به‌ئاماده‌بوون و چاودێرى د.حه‌سه‌ن محمه‌د سوره جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مان و به‌ئاماده‌بوونى عه‌لى حسێن به‌رپرسى لقى دووى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و ژماره‌یه‌كى زۆر له‌میوانان و نوێنه‌رانى رێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى، تۆڕى به‌رگرى له‌مافه‌كانى منداڵان له‌هه‌رێمى كوردستان، خه‌ڵاتى كوردستانى بۆ مافه‌كانى منداڵان به ژماره‌یه‌ك له رۆژنامه‌نووسان و چالاكوانانى بوارى مافه‌كانى منداڵان به‌خشى.
له‌و ڕێوره‌سمه‌دا كه له‌شارى هه‌ولێر به‌رێوه‌چوو، له‌چه‌ند وته‌ێكدا كه له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ك له سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان و سه‌رۆكى تۆرى به‌رگرى له‌مافه‌كانى منداڵان پێشكه‌شكران، جه‌خت له‌سه‌ر گرنگیدانى زیاتر به‌مافه‌كانى مناڵان كرایه‌وه‌و رۆڵ و هه‌وڵه‌به‌رچاوه‌كانى دامه‌زراوه حكومى و مه‌ده‌نى و میدیاییه‌كانیش له‌به‌ره‌وپێشخستنى مافه‌كانى منداڵان و هه‌وڵدان بۆزیاتر ده‌سته‌به‌ركردنى مافه‌كانیان به‌رزنرخێندرا.
دواى ئه‌نجامدانى چه‌ند چالاكیه‌كى هونه‌رى و نمایشى هه‌ڵپه‌ڕكێ له‌لایه‌ن مناڵانى ئاماده‌بووه‌وه، له‌لایه‌ن جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مان و به‌رپرسانى ئاماده‌بوه‌وه خه‌ڵاتى كوردستان بۆ مافه‌كانى منداڵان به‌رۆژنامه‌نووسان و چالاكوانانى مافه‌كانى منداڵان به‌خشرا.




