وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كان: له سه‌ره‌تای ساڵی داهاتوو نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان ره‌وانه‌ی توركیا ده‌كه‌ین
__2013_06_20_h11m14s57__GH.jpg)
هه‌ولێر/KDP.info-وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانرایگه‌یاند، هه‌نارده‌كردنی گازی سروشتی و نه‌وت مافێكی ره‌وای هه‌رێمیكوردستانه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته پێویستیمان به‌وه نییه له هیچ كه‌س ولایه‌نێك داوای مۆڵه‌ت بكه‌ین، هه‌ورامی، پێشبینی ده‌كات له سه‌ره‌تایساڵی داهاتوونه‌وتی هه‌رێمی كوردستان بگاته توركیا.
ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌نادۆڵبڵاویكردۆته‌وه، ئاشتی هه‌ورامی، وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كانی حكوومه‌تیهه‌رێمی كوردستان له وتارێكدا له كۆنفرانسی لووتكه‌ی ئاتلانتیك بۆ وزه،رایگه‌یاند: رۆژ له دوای رۆژ له هه‌رێمی كوردستان كێڵگه‌ی نه‌وتده‌دۆزرێته‌وه، بۆیه بۆ ئه‌وه‌ی كه رۆژانه یه‌ك ملیۆن به‌رمیل نه‌وتهه‌نارده بكرێ ده‌رفه‌تی گونجاو له به‌رده‌سته.
گوتیشی: خواستیهه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌یه كه ڕۆژانه دوو ملیۆن به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌بكات، به‌ڵام بۆ ئه‌و مه‌به‌سته حكومه‌ت پێویستی به ته‌كنۆلۆژیایه‌كیپێشكه‌وتوو و راكێشانی بۆریی نه‌وت و ئه‌زموونی نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه.
ئاشتیهه‌ورامی راشیگه‌یاند: هه‌نارده كردنی گازی سروشتی و نه‌وت له لایه‌نهه‌رێمی كوردستانه‌وه مافێكی ره‌وای هه‌رێمه، بۆ هه‌نارده كردنی نه‌وت وگازی هه‌رێمیش پێویستیمان به‌وه نییه كه له هیچ كه‌س و لایه‌نێك داوایمۆڵه‌ت بكه‌ین، چونكه ده‌ستووری عێراقی فیدراڵ ئه‌و مافه‌ی به ئێمه‌داوه.
وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كان ئاشكرای كرد كه ئێساله سه‌ر خاكی هه‌رێمی كوردستاندا سه‌رقاڵی راكێشانی بۆریی نه‌وتن و بۆباشتر كاركردنی ئه‌و بۆرییانه كار و تاقی كردنه‌وه‌ی پێویست ده‌كرێت.
گوتیشی: بۆ یه‌كسان كار كردنی سیسته‌می ئێمه و سیسته‌می توركیا له نێوانهه‌ردوولادا چه‌ندین كاری هاوبه‌ش ئه‌نجام دراون و ئه‌نجام ده‌درێن و كاتێككۆتایی به‌و ئاماده‌كارییانه هات ئه‌وا ده‌ست به هه‌نارده كردنی نه‌وتده‌كرێ. ئه‌گه‌ر هیچ جۆره كێشه یا گرفتێكی نوێ ده‌ر نه‌كه‌وێ ئه‌وا له‌سه‌ره‌تای ساڵی داهاتوودا ده‌ست به هه‌نارده كردنی نه‌وت بۆ توركیاده‌كه‌ین




