له هه‌ولێر شاندی دانوستاندنكاری پارتی له‌گه‌ڵ حزبی شیوعی كوردستان كۆبووه‌وه

هه‌ولێر-تایبه‌ت به KDP.info/ نێچیرڤان بارزانی و شاندی یاوه‌ری سه‌ردانی حزبی شیووعیی كوردستانیان كرد و له‌لایه‌ن كه‌مال شاكر سكرتێری حزب و شاندێكی سه‌ركردایه‌تی و مه‌كته‌بی سیاسییه‌وه پێشوازیان لێكرا. دواى ته‌واوبوونى كۆبوونه‌وه‌ى هه‌ردوولا، له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا له باره‌گای حزبی شیووعیی كوردستان؛ ورده‌كاریی كۆبوونه‌وه‌كه‌یان بۆ ڕۆژنامه‌نووسان ڕوون كرده‌وه.
كه‌مال شاكر سكرتێری حزبی شیووعیی كوردستان، وێڕای به‌خێرهێنانی نێچیرڤان بارزانی دووپاتی كرده‌وه په‌یوه‌ندیی نێوان حزبی شیووعی و پارتی په‌یوه‌ندیه‌كی كۆن و دێرینه و شتێكی تازه نییه و بۆ ڕۆژانی سه‌ختی خه‌بات ده‌گه‌ڕێته‌وه و گوتی: هه‌موو لایه‌كتان به‌خێر بێن به‌سه‌رچاو. شتێكی تازه نییه، به‌ڵكوو ماوه‌یه‌كه به‌ڕێز كاك نێچیرڤان سه‌ردانی حزبه كوردستانیه‌كان ده‌كات بۆ ئاڵوگۆڕكردنی بیروڕا له‌باره‌ی پێكهێنانی كابینه‌ی ئاینده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ته‌شریفهێنانی جه‌نابی و شاندی یاوه‌ری جێی شانازیی ئێمه‌یه و په‌یوه‌ندیی پارتی له‌گه‌ڵ ئێمه په‌یوه‌ندیی كۆن و دێرینه و بۆ سه‌رده‌می چیاكان ده‌گه‌ڕێته‌وه، كاتێك به‌یه‌كه‌وه له چیاكان نانی جۆمان ده‌خوارد و ئێستاش خۆشبه‌ختانه پێشكه‌وتنی ئه‌زموونی ئێمه وێنه‌یه‌كه له تابلۆی سیاسیی ناوچه‌كه و ئێمه‌ش زۆر به ئیجابی ده‌بینین؛ به به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆری كۆمپانیا و كونسوڵگه‌ری ڕوو ده‌كه‌نه كوردستان، ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌ی سه‌قامگیریی هه‌رێمه.
| نێچیرڤان بارزانی: ئێمه كار بۆ نزیككردنه‌وه‌ی هه‌موو لایه‌ك ده‌كه‌ین بۆ گه‌یشتن به ئه‌نجامێك كه خزمه‌تی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان بكات و شێواندنی باری ئاسایش بۆ ئێمه هێڵی سووره و ئه‌مه به هیچ شێوه‌یه‌ك قبووڵ ناكرێت |
كه‌مال شاكر هه‌روه‌ها گوتى: چاوه‌ڕوانی زۆر شت ده‌كه‌ین كه حكوومه‌تی تازه به‌رنامه‌یه‌كی تۆكمه و واقیعی دابنێت به سوودوه‌رگرتن له هه‌موو ئه‌و توانایانه‌ی له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان هه‌یه؛ به دوور له چوارچێوه‌ی حزبایه‌تی؛ به بوونی مرۆڤی شیاو له شوێنی شیاو، ئێمه له چوارچێوه‌ی تابلۆی سیاسیی ناوچه‌كه و تایبه‌تمه‌ندیی عێراق؛ سه‌یری هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین و به‌رژه‌وه‌ندیی گشتیی هه‌رێمه‌كه‌مان لای ئێمه زۆر له‌وه گرنگتره؛ به‌وه‌ی له‌نێو حكوومه‌تدا هه‌بین یان نا و دڵسۆزیی ئێمه بۆ میلله‌ته و خه‌ڵكی كوردستان باشترین ده‌رفه‌تی له خوێندنی باش و ته‌ندروستیه‌كی باش و پێشكه‌وتن هه‌بێت.
له به‌رامبه‌ردا نێچیرڤان بارزانی ستایشی ڕۆڵی حزبی شیووعیی كوردستانی كرد له خه‌بات و تێكۆشانیان له سه‌رده‌می شاخ و دوای پێكهێنانی حكوومه‌ت، به تایبه‌تی له نه‌وه‌ستانی پرۆسه‌ی خوێندن له هه‌رێمی كوردستان و گوتی:زۆر سوپاس بۆ كاك كه‌مال و هاوڕێیانی مه‌كته‌بی سیاسیی حزبی شیووعی بۆ پێشوازیان له ئێمه. هه‌ر وه‌كوو كاك كه‌مال ئاماژه‌ی پێ دا ئێمه هاوخه‌باتی و هاوپه‌یمانیه‌كی دێرین كۆمانده‌كاته‌وه و ئه‌مه‌ش هه‌میشه جێی شانازی بووه و ئه‌مڕۆش له چوارچێوه‌ی ئه‌م سه‌ردانانه‌ی كردمان له‌گه‌ڵ هاوڕێیانی حزبی شیووعی كۆ بووینه‌وه و به تێروته‌سه‌لی باسی دیدی ئاینده‌مان له چوار ساڵی دادێ بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت باس كرد و خۆشبه‌ختانه بۆچوونه‌كانمان له یه‌كتر نزیكن و حزبی شیووعی وه‌كوو هه‌میشه له ساڵی 1991 تاوه‌كوو ئێستا و ئه‌مڕۆش پاڵپشتیی خۆیان بۆ پرۆسه‌ی سیاسیی هه‌رێمی كوردستان و پێشكه‌وتنی هه‌رێمی كوردستان له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه ده‌ربڕیوه.
جێی ده‌ستی حزبی شیووعی له خه‌باتی ڕزگاریخوازیی گه‌له‌كه‌ماندا دیاره و له ساڵی 1991 و دواتر به‌تایبه‌تی له كاتی شه‌ڕی ناوخۆ به‌داخه‌وه، ئه‌گه‌ر به هیممه‌تی به‌ڕێز كه‌مال شاكر نه‌بوایه پرۆسه‌ی خوێندن ده‌وه‌ستا و نه‌ده‌ما و ئه‌مه‌ش هه‌میشه خاڵێكی ئیجابیه و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و لایه‌نه سیاسییه‌كان زۆر به ڕێزه‌وه سه‌یری ئه‌م ڕۆڵه ده‌كه‌ین و پێموایه له‌و ڕۆژه سه‌ختانه‌دا هیچ شتێك له‌وه زه‌حمه‌تتر نه‌بوو خوێندن بوه‌ستێت و ئه‌و خۆی تووشی كێشه و مه‌ترسیی زۆر كرد له نێوان هه‌ولێر و سلێمانی. ئه‌مه شتێكه بۆ مێژوو و ده‌بێ گه‌نجانی ئێستا بزانن ئه‌گه‌ر ڕۆڵی ئه‌و براده‌ره نه‌بووایه؛ پرۆسه‌كه نه‌ده‌گه‌یشته قۆناغی ئه‌مڕۆ و ئه‌مڕۆش حزبی شیووعی جارێكی دیكه هه‌مان هه‌ڵوێستی ڕاگه‌یاند و له دوای ساڵی 1991ـه‌وه ڕۆڵی سه‌ره‌كی له ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ئه‌م وڵاته و پێشكه‌شكردنی كاری جددی بۆ تۆكمه‌كردنی داموده‌زگاكانی وڵات بینیوه و ئێمه هیوادارین له كابینه‌ی هه‌شته‌میش هه‌مان ڕۆڵیان هه‌بێت.
نێچیرڤان بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه دا حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ڕۆڵی خۆیان له باری سه‌قامگیریی بارودۆخی كوردستان به گشتی ده‌بینن؛ جا له سلێمانی بێت یان له هه‌ر شوێنێك و دووپاتی كرده‌وه گرنگترین شت ئه‌وه‌یه سه‌لامه‌تی و ئارامی بپارێزرێت و گوتی: ئێمه كار بۆ نزیككردنه‌وه‌ی هه‌موو لایه‌ك ده‌كه‌ین بۆ گه‌یشتن به ئه‌نجامێك كه خزمه‌تی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان بكات و شێواندنی باری ئاسایش بۆ ئێمه هێڵی سووره و ئه‌مه به هیچ شێوه‌یه‌ك قبووڵ ناكرێت و وه‌كوو سه‌رۆك وه‌زیران ڕۆڵی خۆمان ده‌بینین و له جێبه‌جێكردنی هیچ شتێك دوودڵ نابین.
جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان دووپاتی كرده‌وه نه‌وشێروان مسته‌فا داوه‌تی لای سه‌رۆك بارزانی كراوه و له‌وانه‌یه له‌و چه‌ند ڕۆژه‌ی داهاتوودا ئه‌م دیداره ئه‌نجام بدرێت و گوتی: من له سه‌ردانه‌كه‌م بۆ سلێمانی كاك نه‌وشێروانم داوه‌ت كرد بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ كاك مه‌سعوود قسه بكات و ئه‌میش به خۆشحاڵییه‌وه قبووڵی كرد و په‌نا به خوا له‌م یه‌ك دوو ڕۆژه‌ی داهاتوودا سه‌ردانی ده‌كات و قسه و باسی ئه‌مڕۆی كوردستان و چۆنیه‌تیی كاركردن له ئاینده‌دا ده‌كرێت و پێم وایه ئاڵوگۆڕكردنی بیروڕا به تایبه‌تی له ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تی و هه‌موو بواره‌كاندا؛ پێویستییه‌كی سه‌ره‌كیی قۆناغی ئێمه‌یه له چوار ساڵی ئاینده‌دا. كاك نه‌وشیروان سه‌رۆكی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانه و له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه داوه‌ت كراوه و سه‌ركرده‌كانی دیكه‌ش ده‌رگای دیداریان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی كراوه‌یه.
| نێچیرڤان بارزانی: هیچ جیاوازیه‌كم له بۆچوونه‌كاندا نه‌بینی له نێوان ئێمه و حزبی شیووعیدا و هه‌میشه‌ش په‌یوه‌ندیی ئێمه په‌یوه‌ندیی تایبه‌ت بووه و ئه‌وان هه‌میشه بۆ بارودۆخی سیاسی به‌په‌رۆش بوونه |
نێچیرڤان بارزانی ئه‌وه‌ی دووپات كرده‌وه له قۆناغی ئاینده‌دا هه‌ڵسه‌نگاندنێك بۆ بارودۆخه‌كه ده‌كرێت و ئه‌م خاڵه هاوبه‌شانه‌ی ده‌كرێ ببنه به‌رنامه‌ی كاری حكوومه‌ت كۆ ده‌كرێنه‌وه و به‌رنامه ڕێك ده‌خرێت و جارێكی دیكه دانوستاندن ده‌كرێت و دواتر پۆسته‌كان دابه‌ش ده‌كرێن و وه‌كوو برا دابه‌ش ده‌كرێن.
له‌باره‌ی پرۆسه‌ی دامه‌زراندنی هاوڵاتیانیشه‌وه دووپاتی كرده‌وه ناكرێ هه‌موو كێشه‌كان له دامه‌زراندن چڕ بكه‌ینه‌وه و وه‌كوو ساڵانی دیكه مه‌سه‌له‌ی دامه‌زراندن به شێوه‌ی فۆڕم ده‌كرێت و له تاقه‌تی حكوومه‌تیش نیه ئه‌و هه‌موو ژماره‌یه دابمه‌زرێنێت.
لاى خۆیه‌وه كه‌مال شاكر ئه‌وه‌ی دووپات كرده‌وه حزبی شیووعی جارێ بڕیاری به‌شداریكردنی حكوومه‌تی نه‌داوه و به‌شداری بكات یان نه‌كات؛ گرنگترین شت ئه‌وه‌یه به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵكی كوردستان بپارێزرێت و ئه‌مه‌شی به به‌رپرسیارێتیی خۆیان زانی و ڕایگه‌یاند حزبی شیووعی هه‌میشه خۆی به پارێزه‌ری ئه‌م به‌رژه‌وه‌ندیانه داده‌نێت.
نێچیرڤان بارزانی ئاماژه‌ى به‌وه دا حزبی شیووعیی كوردستان هیچ مه‌رجێكی نه‌بوو و دووپاتیشی كرده‌وه هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان قسه‌ی له‌سه‌ر كراوه و كاتی بۆ دیاری كراوه و نامه بۆ كۆمیسیۆن ئاماده كراوه به‌وه‌ی له 30/4/2013 هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام بدرێت و چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێت ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ئاماده بكرێت و بنێردرێت. هه‌روه‌ها گوتی: هیچ جیاوازیه‌كم له بۆچوونه‌كاندا نه‌بینی له نێوان ئێمه و حزبی شیووعیدا و هه‌میشه‌ش په‌یوه‌ندیی ئێمه په‌یوه‌ندیی تایبه‌ت بووه و ئه‌وان هه‌میشه بۆ بارودۆخی سیاسی به‌په‌رۆش بوونه.
هه‌ر له‌مباره‌یه‌شه‌وه سكرتێری حزبی شیووعی ئه‌وه‌ی ڕوونى كرده‌وه حزبی شیووعی هیچ مه‌رجێكی دانه‌ناوه و مه‌رجیش دانانێت و هه‌بوونی جیاوازیی بیروڕای به شتێكی ئاسایی دانا و گوتى: هه‌میشه به دوای هاوبه‌شیدا ده‌گه‌ڕێین و جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كرده‌وه ئه‌وان به پێی ئه‌زموونی خۆیان پرۆسه‌ی سیاسیی كوردستان ده‌خوێننه‌وه و پرۆسه‌ی سیاسی له هه‌رێمی كوردستان به پێوه‌ری دۆڕاو و براوه له قه‌ڵه‌م ناده‌ن.
| نێچیرڤان بارزانی: نه‌وتی كوردستان هه‌رزانفرۆش نه‌كراوه و ئه‌گه‌ر ئێمه ڕاسته‌وخۆ له هه‌رێمه‌وه بۆ ده‌ره‌وه‌ی بنێرین ئه‌مه ده‌بێته وه‌رچه‌رخانێكی گه‌وره و لای ئێمه‌ش زۆر ئاساییه دانوستاندن له‌مباره‌یه‌وه بكه‌ین |
نێچیرڤان بارزانى ئه‌وه‌ی دووپات كرده‌وه، پرۆسه‌ی گفتوگۆ بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت دوای ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن ده‌ستی پێكرد و ڕایگه‌یاند جیاوازیی ئه‌و پرۆسه‌یه له‌وه‌دایه بزانرێت لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌یانه‌وێ چی بكه‌ن و چۆن به‌شدار ده‌بن، بۆیه كاتی زیاتری ده‌وێت و دووپاتی كرده‌وه ئه‌گه‌ر زانرا بیرۆكه‌كان له‌یه‌كتر نزیكن؛ ئه‌وا هیچ كاتێك كات گرفت نیه و ئه‌وه‌یشی ره‌ت كرده‌وه ژماره‌ی وه‌زاره‌ته‌كان له‌م كابینه‌یه‌دا زیاتر بكرێت و گوتی: گرنگترین شت لای ئێمه ئه‌وه‌یه بگه‌ینه ئه‌نجام و ده‌ستمان نه‌به‌ستراوه و ده‌بێ بگه‌ینه ئه‌نجام.
نێچیرڤان بارزانى دووپاتی كرده‌وه پڕۆژه‌ی بۆڕیی نه‌وتی نێوان هه‌رێمی كوردستان و توركیا له ماوه‌یه‌كی نزیكدا ته‌واو ده‌بێت و تا ئێستاش هیچ ڕێگریه‌كی له‌به‌رده‌مدا نه‌بووه و مانگێك زیاتره شاندی هونه‌ریی هه‌ردوولا به‌رده‌وام یه‌كتر ده‌بینن و له قسه‌كردندان له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته و ئێستاش ئه‌م دانوستاندنه به‌رده‌وامه له توركیا و هیچ كێشه‌یه‌كیش له‌م بواره‌وه نیه و گوتی: نه‌وتی كوردستان هه‌رزانفرۆش نه‌كراوه و ئه‌گه‌ر ئێمه ڕاسته‌وخۆ له هه‌رێمه‌وه بۆ ده‌ره‌وه‌ی بنێرین ئه‌مه ده‌بێته وه‌رچه‌رخانێكی گه‌وره و لای ئێمه‌ش زۆر ئاساییه دانوستاندن له‌مباره‌یه‌وه بكه‌ین، به‌ڵام دوا بڕیار ئه‌وه‌یه له‌نێو خۆماندا بڕیاری له‌سه‌ر بده‌ین و تا ئێستاش ئه‌و ڕێككه‌وتنه نه‌كراوه كه به نرخێكى هه‌رزانتر له بازاڕ؛ نه‌وتی خۆمان بفرۆشین
http://www.kurdistantv.net/Default.aspx?page=article&id=116431&l=1




