٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەمساڵ وەزارەتی ئەوقاف نزیكەی 35ملیار دینار بۆ 69پرۆژە خەرج دەكات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر – تایبەت بە KDP.info/ بەپێی راگەیەنراوێكی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەماوەی ئەمساڵدا نزیكەی 35 ملیار دیناری بۆ چەندین پرۆژە تەرخان كردووە.

 لە راگەیەنراوێكی وەزارەتی ئەوقاف كە كۆپیەكی بۆkdp.infoنێردراوە مەریوان نەقشبەندی بەڕێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاندووە: ئەمساڵ(2013)وەزارەتی ئەوقاف 69پرۆژەی بەبڕی نزیكەی 35ملیار دینار ئەنجام داوە كەبەشی زۆری ئەم پرۆژانە كۆتایی هاتوە و بەشەكەی تریشیان لەحاڵەتی جێبەجێكردنن.
نەقشبەندی تەئكیدی كردەوە كەوا پرۆژەكان بەسەر هەموو ناوچەكانی هەرێمدا دابەش بوون و گرنگیەكی زۆر بەگوندەكان دراوە و لەدروستكردنی مزگەوت و كەنیسە و هۆڵی بۆنەی ئاینی و هۆڵی پرسە و بینای دامەزراوە ئیداریەكانی سەر بەوەزارەت و خانو بۆ مامۆستای مزگەوت و نۆژەنكردنەوەی مزگەوت و شوێنە ئاینیەكان.
مەریوان نەقشبەندی سەبارەت بە شوێنەكانی دابەشبونی ئەم پرۆژانەدا گوتی:لەسنوری پارێزگای هەولێر 17پرۆژە زیاتر لە 18ملیار دیناری بۆ تەرخان كراوە و لەسلێمانی 23پرۆژە نزیكەی 9ملیار دیناری بۆ تەرخان كراوە و لەدهۆك 25پرۆژە نزیكەی 6ملیار دینار و و لەگەرمیان چوار پرۆژە بە زیاتر لەیەك ملیار دیناری بۆ تەرخان كراوە، بەڵام ئاماژەی بەوەش كرد كەوا سستیەك لەوەرگرتن و دەستپێكردنی پرۆژەكانی پارێزگای سلێمانی و سنوری گەرمیان لەلایەن بەڵێندەرانەوە هەیە و لەكۆی ئەو 23پرۆژەیەی پارێزگای سلێمانی تەنها دوو پرۆژەی وەرگیراوە و چوار پرۆژەكەی گەرمیانیش هێشتا دەستی پێنەكردوە،لەكاتێكدا هەموو پرۆژەكانی سنوری پارێزگای دهۆك و پارێزگای هەولێر وەرگیراوە و بەشێكیان كۆتایی هاتوە بەشێكیان دەستی پێكردوە.
نەقشبەندی ئەوەشی ئاشكرا كرد كە جگە لەبوجەی وەزارەتی ئەوقاف هەر ئەمساڵ لەرێگەی خێرخوازانەوە زیاتر لە 100مزگەوت و پرۆژەی ئاینی جیاجیا بەبڕی زیاتر لە 10ملیۆن دۆلار لەسەرتاسەری هەرێم بونیاد نراوە یان لەحاڵەتی بونیادنانە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار