٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دەوامی فەرمیی سەعاتێك كەم دەكرێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

وا بڕیارە بەبۆنەی هاتنی مانگی ڕەمەزانەوە دەوامی فەرمیی لە سەرجەم دامودەستگاكانی هەرێمی كوردستاندا سەعاتێك كەم بكرێتەوە.

لەو بارەیەوە سكرێتری ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان محەممەد قەرەداغی لە سایتی "ناوخۆ"ـی ڕاگەیاندووە كە وەكو ساڵانی پێشووی بەبۆنەی هاتنی مانگی ڕەمەزان و هاوكاریكردنی فەرمانبەران لەو مانگەدا, بڕیار دراوە لە مانگی ڕەمەزاندا سەعاتێك دەوامی فەرمیی كەم بكرێتەوە.

بە گوێرەی پێشبینییە فەلەكناسییەكان مانگی ڕەمەزانی پیرۆز لە ڕۆژی شەممەی داهاتووەوە دەست پێدەكات.

هەواڵی پەیوەندیدار