سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە خانه‌واده‌ی سه‌ربه‌ست بابیری به‌رپرسی لقی 17ی پارتی دیموكراتی كوردستان دەکات

به‌ناوی خوای مه‌زن و دڵۆڤان
خانه‌واده‌ی به‌ڕێزی كاك سه‌ربه‌ست بابیری به‌رپرسی لقی 17ی پارتی دیموكراتی كوردستان
سڵاوی خواتان لێبێت..
به‌داخه‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی دایكی به‌ڕێزتانم بیست. به‌م بۆنه دڵته‌زێنه‌وه پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی گه‌رمی خۆم له ئێوه و خانه‌واده به‌ڕێزه‌كه‌تان ده‌كه‌م و هاوبه‌شی خه‌متانم. له خوای گه‌وره داواكارم گیانی خوالێیخۆشبێت به‌ر ره‌حمه‌ت و دڵۆڤانی خۆی بخات و به به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات و سه‌بووری و دڵنه‌وایش به هه‌موو لایه‌كتان ببه‌خشێ، ئه‌مه دوا كۆستی خانه‌واده‌كه‌تان بێت.
انا لله و انا الیه را‌جعون
مسعود بارزانی
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان




