سه‌رۆك بارزانى به‌شداریى له پرسه‌ى خوالێیخوشبێت سه‌لیم ئیسماعیل كرد

دوێنێ به‌ڕێز مه‌سعوود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سه‌ردانى قه‌زاى به‌رده‌ڕه‌شى كرد و له‌وێ به‌شداری له پرسه‌ى خوالێخوشبێت سه‌لیم ئیسماعیل محه‌مه‌د ناسراو به سه‌لیم كوێخا سمك پێشمه‌رگه‌ى هه‌ردوو شۆڕشى ئه‌یلول و گوڵان كرد ، دواى خوێندنى سوره‌تى فاتیحه، سه‌رۆك بارزانى سه‌ره‌خۆشى له خانه‌واده‌ى خولالێخۆشبوو كرد و هیواى خواست خواى گه‌وره سه‌بورى هه‌موو لایه‌ك بدات و ئارامیش به كه‌سوكارى خوالێخۆشبوو ببه‌خشێت .
له به‌رامبه‌ردا كه‌سوكار و خانه‌واده‌ى خوالێخۆشبوو سوپاسى سه‌رۆك بارزانی‌یان كرد بۆ به‌شداریى له پرسه‌كه و به ره‌واندنه‌وه‌ى ئازار و كۆسته‌كه‌یان وه‌سف كرد .
له لایه‌كى دیكه‌شه‌وه ڕه‌وان بارزانى به نوێنه‌رایه‌تى سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌شدارى له پرسه‌ى سه‌لیم كوێخا سمك دا كرد و دواى خوێندنى سووڕه‌تى فاتیحه، ره‌وان بارزانى، پرسه و سه‌ره‌خۆشیى سه‌رۆكى حكوومه‌تى به خانه‌واده‌ى خوالێخۆشبوو راگه‌یاند و له یه‌زدانى دلۆڤان پاڕایه‌وه‌كه ڕه‌حمه‌تى به‌ر دلۆڤانى خۆى بخات و سه‌بر و ئارامیش به كه‌سوكارى ببه‌خشێت، لاى خۆشیانه‌وه كه‌سوكارى خولێخۆشبێت سه‌ردانه‌كه‌ى نوێنه‌رى سه‌رۆكى حكوومه‌تیان به‌رز نرخاند.




