٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

لەمساڵدا زیاترلە 3 هەزار كەس لە ئەڵمانیا بەروداوی هاتوچۆ گیانیان لەدەستداوە

سەرچاوە: KDP.info

ئەڵمانیا – KDP.info/ لە ئەڵمانیا لەمساڵدا زیاتر لە 3 هەزار كەس بەهۆی رووداوی هاتووچۆ گیانیان لە دەستداوە.

سەرچاوەكانی هەواڵ لە فەرمانگەی سەرژمێری ئەڵمانیایان گواستەوە لەمانگی كانوونی دووەمی ئەمساڵ تا مانگی ئەیلولی رابردوو بەهۆی روداوی هاتووچۆ 3 هەزار و 460 كەس گیانیان لە دەستداوە و 283 هەزار كەسیش برینداربوون.

 هاوكات سەرچاوەكانی هەواڵ ئاماژەیان بەوەشكرد تەنها لە مانگی ئەیلولی رابردوو 345 كەس گیانیان لە دەستداوە و 34 هەزار كەسی دیكەش برینداربوون. هەروەها لەو ماوەیەدا ملیۆنێك و 74 هەزار روداوی هاتووچۆ لەو وڵاتە رویداوە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار