كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان تیمی گه‌ڕۆك پێكده‌هێنێت

هەولێر –KDP.info / كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان، له پارێزگاكانی عێراق و هه‌رێمی کوردستان، تیمی گه‌ڕۆك پێكده‌هێنێت و لە رێگەیەوە دەخوازن هاووڵاتیان هان بدەن بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ردانی ناوه‌نده‌كان بكه‌ن لەناوەکانیان دڵنیا ببنەوە ئەندامێکی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق بە KDP.info راگەیاند: كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان تیمی گه‌ڕۆك پێكده‌هێنێت کە ئامانج لێ هاندانی هاوڵاتیانه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ردانی ناوه‌نده‌كان بكه‌ن به‌مه‌به‌ستی دڵنیابوون له‌ناوه‌كانیان، ئه‌مه جگه له نوێكردنه‌وه‌ی ناوی ده‌نگده‌ر له‌تۆمارنامه‌ی ده‌نگده‌راندا. عەلی حاتم ئەندامی کۆمسێۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە عێراق ئەوەشی خسۆتەروو : كه تیمه گه‌ڕۆكه‌كان له‌بنكه‌كانی سه‌ر به كۆمسیۆن پێكهێنراون، له‌هه‌ڵبژاردنی ڕابردووش‌دا له(12) پارێزگای عێراق، (680) تیمی گه‌ڕۆك پێك هێنرابوون. ئەو هەنگاوشیان بۆ ئەوەیە کە بەشێک لە هاووڵاتیان لە هەڵبژاردنەکانی پێشوودا لە دەنگدان بێبەش بوون لەبەر ئەوەی کۆمەڵێک هۆکار گرنگترینیان نەهاتنەوەی ناویان یاخوود بوونی گرفت لە تۆمار نەکرنی ناوەکانیان. بۆیە کۆمسیۆن بەباشی زانیوە ئەو تیمە گەرۆکانە دروست بکات و لە نزیکەوە چاویان بە هاوڵاتیان بکەوێت .




