بوومەلەرزەیەک عێراقی گرتەوە و ئەگەری بوومەلەرزەیەکی دیکەش لە ئارادایە

به‌غدا–KDP.info / گه‌ردونناسێكی عێراقی ئاشکرای دەکات کە زۆربه‌ی پارێزگاكانی عێراق دووچاری دوو بومه‌له‌رزه‌ی ماناوه‌ند بوونەتەوە و كه ته‌نها 12 کاتژمێر ماوه له‌نێوانیاندا بووه و ناوه‌نده‌كه‌شیان له باشووری خۆرهه‌ڵاتی پارێزگای دیاله بووە و پێشبینیشی دەکریت بومه‌له‌رزه‌ی به‌هێزتر ڕووبداته‌وه. حه‌سه‌ن سه‌بار به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندی سه‌باری گه‌ردوونی بەمه‌دا پرێس راگەیاند، یه‌كه‌م بومه‌له‌رزه سه‌رله‌به‌یانی دوێنێ بە هێز 4.2 پله به‌پێوه‌ری ڕێخته‌ر بووە ، هه‌روه‌ها بومه‌له‌رزه‌ی دووه‌م كه شه‌وی ڕابردوو ڕوویدا به‌هێزتر بووه و گوڕه‌كه‌ی 5.4 پله به‌پێوه‌ری ڕێخته‌ر بووە ، سەبار گووتیشی ناوه‌ندی هه‌ردوو بومه‌له‌رزه‌كه یه‌ك شوێن بووه كه ئه‌ویش شارۆچكه‌ی (قه‌سری شیرین) ی سه‌ر به پارێزگای كرماشان رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه. ئه‌و گه‌ردونناسه عێراقیه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه له‌ژێر ڕووناكی ئاماره تۆماركراوه جیهانییه‌كانی تایبه‌ت به بومه‌له‌رزه‌كان، ئه‌گه‌ری بومه‌له‌رزه‌یه‌ك بۆ جاری دووه‌م به گوڕێكی زیاتر هەیە. به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندی سه‌باری گه‌ردوونی عێراق باسی له‌وه‌شكرد كه له‌ئێستادا سه‌رقاڵی په‌یوه‌ندیكردنن به ناوه‌نده جیهانییه‌كانی تایبه‌ت به بومه‌له‌رزه و كاره‌ساته سروشتییه‌كان تا زۆر به‌وردی گوڕی هه‌ردوو بومه‌له‌رزه‌كه بزانرێت و له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ری ڕوودانی بومه‌له‌رزه‌ی تر له‌ماوه‌ی داهاتوودا. شایەنی باسە بومه‌له‌رزه‌كانی دوێنێ، هاوڵاتیانی گه‌رمیان و قه‌زاو ناحیه‌كانی ده‌روبه‌ری و كه‌ركوك و دیاله‌و به‌غداو واست و بابل و دیوانیه و نه‌جه‌ف هه‌ستیان پێكردو ترس و دڵه‌ڕاوكێشی دروستكرد.




