پێنج دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێک نەوت

به‌غدا – KDP.info / لەچوارچێوەى پرۆژه‌ی پترۆدۆلاردا بڕی پێنج دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک نەوت ده‌درێته ئه‌و پارێزگایانه‌ی که له‌خاکه‌که‌یاندا نه‌وت به‌رهه‌مده‌هێنرێت، بڕیاردەری لیژنه‌ی نه‌وت و وزه له ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند: لەچوارچێوەى پرۆژه‌ی پترۆدۆلاردا بڕی پێنج دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک نەوت ده‌درێته ئه‌و پارێزگایانه‌ی که له‌خاکه‌که‌یاندا نه‌وت به‌رهه‌مده‌هێنرێت، قاسم محه‌مه‌د بە ڕادیۆی دیجله‌ی ڕایگه‌یاند :به‌هۆی پیشه‌سازیی نه‌وتییه‌کانه‌وه هاوڵاتیانی ئه‌و پارێزگایانه روبه‌ڕوی چه‌ندین نه‌خۆشی ده‌بنه‌وه‌و ژینگه‌ی پارێزگاکانیشان پیسبون، بۆیه لەڕێی پرۆژه‌ی پترۆدۆلاره‌وه کاری تایبه‌ت به باشبون و پاککردنه‌وه‌ی ژینگه تیایاندا ئه‌نجامده‌درێت. گوتیشی که ئه‌و پارێزگایانه‌ی نه‌وتیان تیایدا به‌رهه‌م ناهێنرێت له بودجه‌ی فیدراڵیی پاره‌یان بۆ ته‌رخان ده‌کرێت و ده‌توانن له پرۆژه خزمه‌تگوزارییه‌کان و چاککردنی ژێرخانه‌که‌یاندا خه‌رجی بکه‌ن. داواشیکرد ئه‌و پارێزگایانه‌ش که بۆری نه‌وت به‌خاکه‌که‌یاندا تێپه‌ڕده‌بێت پرۆژه‌ی پترۆدۆلار بیانگرێته‌وه چونکه زۆرجار به‌هۆی ته‌قاندنه‌وه‌ی بۆرییه‌کانه‌وه دووچاری پیسبونی ژینگه ده‌بن.




