لە سنووری دەڤەری سۆران 480 گەنج سوودمەندی قەرزی بچووك بوونە

سۆران –KDP.info / لە سنووری هەرچوار قەزای سۆران 480 گەنج قەرزی بچووكیان وەرگرتووە، بەڵام بۆ ماوەی ساڵێكە ئەو قەرزە ڕاگیراوە و چاوەڕوان دەكرێت ساڵی داهاتوو ئەو قەرزە دەست پێ بكاتەوە. بەڕێوەبەری چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەلایەتی سۆران لەلێدوانێکی بۆ KDP.infoرایگەیاند، ئەو پڕۆژانەی بەو قەرزە جێبەجێ كراون وەك پیشەسازی و دانانی دوكان بووە، لە سنووری هەرچوار قەزای سۆران، چۆمان، ڕواندز، مێرگەسۆر 480 كەس قەرزی بچووكیان وەرگرتووە، بەڵام بۆماوەی ساڵێك دەبێت ئەو قەرزە ڕاگیراوە و چاوەڕوان دەكرێت لە ساڵی داهاتوو ئەو قەرزە دەست پێ بكاتەوە و زیاتر گەنجانی ئێمە سوود لێ وەربگرن. بەڕێوەبەری چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەلایەتی سۆران ئەوەشی خستەروو ئەو هەنگاوەی حکوومەت خزمەتێکی زۆری بە گەنجان و جینی کرکاران کردووە ، لە رێگای قەرزی بچووکەوە دەیان گەنج توانییەتی پرۆژەی هەمجۆر وەک دانانی دوکان هەمەچەشنی پێشە و کردنەوەی ئۆفیس چێشتخانە و دەیان پرۆژەی دیکە لە سنووری هەرچوار قەزای سۆران گەنجەکان سوودمەند بوونە.




