ئەندامێکی لیژنەی ئامادەکار: تاوەکو ئامادەکاری تەواو نەکرێت ئەم جارە وادە بۆ کۆنگرەی نەتەوەیی دانانرێت

ھەولێر-تایبەت بەKDP.info/ ئەندامێکی لیژنەی ئامادەکاری کۆنگرەی نەتەوەیی ئاشکرایکرد،ئەم جارە تاوەکو ئامادەکاری تەواو بۆ کۆنگرە نەکرێت،ھیچ وادەیەکی دیکە بۆ ئەنجامدانی کۆنگرەی نەتەوەیی کورد دانانرێت.غەفور مخموری ئەندامی لیژنەی ئامادەکاری کۆنگرەیی نەتەوەیی کورد بەkdp.infoراگەیاند:بەم نزیکانە لیژنەی ئامادەکاری کۆنگرەی نەتەوەیی کۆدەبێتەوە ودەست بە ئامادەکاریەکامیان دکەن ،بۆ کۆنگرە لە روی تەکنیکی ولۆجستی.
غەفور مخموری گوتیشی:ئەم جارە ھیچ وادەیەک بۆ کۆنگرە دانانرێت،تاوەکو تەواوی ئامادەکاریەکان دکەن،ئەوکات وادەیەک دادەنرێت.
مخموری رونیشیکردوە،لەکۆبوونەوەی داھاتووی لیژنەکەیان وادەی کۆنگرەی نەتەوەیی دانانرێت وبەدوریشی زانی لەم ساڵدا ئەو کۆنگرەیە ئەنجامبدرێت.




