٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

فازل ئیبراھیم: بومەلەرزەکانی ناوچەی گەرمیان ھیچ زەرەرێکی نەبووە

سەرچاوە: KDP.info

گەرمیان-تایبەت بەKDP.info/ بەرێوبەری گشتی گەشناسی و بومەلەرزەی ھەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد،ناتوانرێ پێشبینی بۆ رودانی بومەلەرزە بکرێت، بەڵام ھەرکاتێ بومەلەرزە رودەدات دواتر بومەلەرزەی دیکە بەپلەی کەمتر رودەدات کە پاشکۆی بومەلەرزەی یەکەمە،ئاماژەی بەوەشکرد،بومەلەرزەکانی ناوچەی گەرمیان ھیچ زەرەی گیانی ومادەی نەبووە.

فازل ئیبراھیم بەرێوبەری کەشناسی وبومەلەرزەی ھەرێمی کوردستان بەkdp.infoراگەیاند:دوای ئەوەی دوو بومەلەرزەی بەھێز بەپلەکانی 4.5پلە و5.5پلە ناوچەکانی گەرمیان وخانەقینی ھەژاند،کە لە سلێمانی وکەرکوک ولەھەولێریش ھەستی پێکراوە ،دواتر زیاتر لە 13بومەلەرزەی دیکە ئەو ناوچانەی ھەژاندوە ،بەڵام پلەکانیان کەم بووە وپاشکۆی دوو بومەلەرزەکان بوونە.

فازل ئیبراھیم گوتیشی:ئەو بومەلەرزانە ھیچ زەرەری گیانی ومادی نەبووە،تەنھا دلەراوکێی لەلای خەڵکی ئەوناوچانە دروست کردوە.

ئیبراھیم رونیشیکردوە،ناتوانرێ پێشبینی بومەلەرزەی دیکە بکرێت،بەڵام ھەرکاتێ بومەلەرزە رودەدات دواتر بومەلەرزەی دیکە بەپلەی کەمتر رودەدات وپێی دەگوترێت پاشکۆی بومە لەرزە.

هەواڵی پەیوەندیدار