USAIDی ئه‌مریکی پرۆژه‌ی دروێنه له که‌رتی کشتوکاڵی هه‌رێمی کوردستاندا پیاده ده‌کات

پرۆفیسۆر سیروان بابان وه‌زیری کشتوکاڵ و سه‌رچاوه‌کانی ئاو پێشوازی کرد له شاندێکی USAIDی ئه‌مریکی به سه‌رۆکایه‌تیی د‌یڤید هاردن ،له دیداره‌که‌دا باس له‌و پرۆژه‌یه کرا که رێکخراوه‌که به ناوی دروێنه‌جێبه‌جێی ده‌کات له ماوه‌ی 5 ساڵدا تایبه‌تیشه به‌و پرۆژانه‌ی که وه‌زاره‌ت مه‌به‌ستی به‌ئاکام گه‌یاندیانه له بواری کشتوکاڵ و ئاودێریدا.
له‌لای خۆیه‌وه وه‌زیری کشتوکاڵ و سه‌رچاوه‌کانی ئاو هه‌ڵسه‌نگاندن وتێبینی وپێشنیاره‌کانی خۆی له‌سه‌ر پرۆژه‌که خسته‌ڕوو،له‌م رووه‌وه ئاماژه‌ی به پێداویستیی وه‌زاره‌ت کرد له‌گه‌لڕ ئه‌ولویاتی کار‌و پرۆژه‌کان، جه‌ختیشی کرده‌وه له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی کشتوکاڵی وه‌زاره‌ت که نوێترین نه‌خشه‌یه له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێم و تایبه‌ته به پلان و شوێن و کاتی به‌رهه‌م و وه‌رز و که‌شوهه‌واو و ئه‌و زه‌وی و رووبه‌رانه‌ی کشتوکاڵی تێدا ده‌چێنرێت.
داواشی کرد که ئه‌و رێکخراوانه هاوکاریی وه‌زاره‌ت بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی کار له‌سه‌ر ئه‌م نه‌خشه‌یه بکه‌ن ، له ته‌وه‌رێکی دیکه‌دا ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو که هه‌رێمی کوردستان له ساڵانی شه‌شته‌کان و حه‌فتاکانی سه‌ده‌ی رابردوو خاوه‌ن به‌رهه‌مێکی زۆری کشتوکاڵی بوو هه‌ر خۆی ره‌وانه‌ی شوێنه‌کانی دیکه‌ی عێراق و ده‌ره‌وه‌ی ده‌کرد، به‌ڵام له‌به‌ر ڕه‌وشی ناله‌باری سیاسی و گۆڕانکاریی که‌شو هه‌واو سروشت، که‌رتی کشتوکاڵ زیانێکی زۆری به‌رکه‌وت و به‌رهه‌میش تاراده‌یه‌کی زۆر رووی له دابه‌زینى کرد،بۆیه وه‌زاره‌ت به پێی ئه‌و نه‌خشه‌و پلانه تازه‌یه‌ی له هه‌وڵی بووژاندنه‌وه‌ی ئه‌م که‌رته‌دایه‌و هاوکاریی USAID یشی به گرنک وه‌سف کرد،له ته‌وه‌رێکی دیکه‌دا جه‌خت کرایه‌وه له‌سه‌ر بواری راهێنانی کادیرانی کشتوکالڕ وشاره‌زایی و هه‌ماهه‌نگی زانکۆ‌و کۆلیژه‌کانی کشتوکالڕ له‌رووی توێژینه‌وه و رێنمایی و سوودگه‌یاندن به پرۆسه‌که،له کۆتاییدا وه‌زیری کشتوکاڵ و سه‌رچاوه‌کانی ئاو به پێویستی زانی که بۆ هه‌ڵهێنانی هه‌ر هه‌نگاوێک له لایه‌ن رێکخراوه‌که ده‌بێ راوبۆچوونی وه‌زاره‌ت له‌به‌رچاو بگیرێت و ئه‌وله‌ویات و به‌رنامه‌ی گه‌شه‌سه‌ندنی ئه‌م که‌رته گرنگه به‌هه‌ند وه‌ربگیرێ.




