هاوسەری هونەرمەند ئەحمەد كایا: ئەگەر ئەحمەد كایا مابووایە لە تەنیشت بارزانی دەوەستا
توركیا – KDP.info/ هاوسەری هونەرمەندی كۆچكردووی كورد ئەحمەد كایا رایگەیاند ئەگەر كایا ئێستا زیندووبووایە لە ئامەد لە تەنیشت مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەوەستا. گوڵتن كایا هاوسەری هونەرمەندی كۆچكردووی كورد ئەحمەد كایا لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ تەلەڤزیۆنی سی ئێن ئێنی توركی راگەیاند ئەگەر ئەحمەد كایا زیندووبوایە پشتیوانی لە خۆپیشاندانەكانی گەزی پاركی ئیستانبول (خۆپیشاندانەكانی چەند مانگی رابردووی ئیستانبول) دەكردو لە هەمانكاتدا لە تەنیشت بارزانی خۆشەویست رادەوەستا. ئەحمەد كایا هونەرمەندێكی ناسراوی كورد بوو لە توركیا كە بەهۆی بەڵێندانی بۆ وتنی گۆرانی كوردی لەلایەن حكومەتی ئەوكاتی توركیا دەستگیركراو بڕیاربوو دادگایی بكرێ، بەڵام دواتر ناچاربوو توركیا بەجێبهێڵێ و روو لە ئەوروپا بكات. كایا لە شازدەی یازدەی ساڵی دوو هەزار لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا كۆچی دوایی كردو لە گۆڕستانی پێرلاشێز نێژرا.




