شاندی دانوستاندنكاری پارتی لەگەڵ بزووتنەوەی ئیسلامی كۆبووەوە
هەولێر – KDP.infoتایبه‌ت به / پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 23ى نۆڤه‌مبه‌رى 2013 نێچیرڤان بارزانی جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان و ڕاسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی هه‌شته‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كانیدا بۆ حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان به مه‌به‌ستی پێكهێنانی كابینه‌ی هه‌شته‌مه‌ی حكوومه‌ت، سه‌ردانی باره‌گای بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی كوردستانى كرد و له لایه‌ن مه‌لا عیرفان عه‌بدولعه‌زیز ڕابه‌ری گشتیی بزووتنه‌وه و ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تییه‌وه پێشوازی لێكرا.
له سه‌ردانه‌كه‌دا فازڵ میرانی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی و د. ڕۆژ نووری شاوێس، ئازاد به‌رواری، مه‌حموود محه‌مه‌د ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و دڵشاد شه‌هاب ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی و ته‌ها به‌رواری به‌ڕێوه‌به‌رى نووسینگه‌ى نێچیرڤان بارزانى؛ یاوه‌ری بوون. له كۆبوونه‌یه‌كدا قسه و باس ده‌رباره‌ی به‌رنامه‌ی كابینه‌ی داهاتووی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرا و دووپات له‌وه كرایه‌وه كه چوار ساڵی داهاتوو ده‌بێ وڵات به‌ره‌و دامه‌زراوه‌یی جددی بڕوات.
| نێچیرڤان بارزانی: ئه‌وه‌ی من له جه‌نابی مامۆستا گوێم لێ بوو، په‌رۆشی و خه‌مخۆریی خۆی بۆ سه‌ركه‌وتنی ئه‌زموونی كوردستان و په‌رۆشیی ئه‌و بۆ سه‌ركه‌وتنی كابینه‌ی داهاتووی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بووه. |
پاشان له‌و كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا نێچیرڤان بارزانی و مه‌لا عیرفان ورده‌كاریه‌كانی كۆبوونه‌وه‌كه‌یان بۆ ڕۆژنامه‌نووسان ڕوون كرده‌وه.نێچیرڤان بارزانی دووپاتی كرده‌وه هیچ وه‌زاره‌تێكیش موڵكی هیچ حزبێك نییه و پاش ڕێككه‌وتنیش ده‌رده‌كه‌وێت كه كام وه‌زاره‌ت به‌ر پارتی یان حزبێكی دیكه ده‌كه‌وێت.
له‌باره‌ی هه‌رنارده‌كردنی نه‌وت بۆ توركیا كه بڕیاره له 2014ـدا بكه‌وێته كار، ڕایگه‌یاند ڕێككه‌وتنی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ توركیا شاراوه نییه و پابه‌ندیی حكومه‌تی به پره‌نسیپی ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ عێراق دووپات كرده‌وه.
لاى خۆیه‌وه ڕابه‌ری بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی ڕایگه‌یاند هێشتا زووه بڕیار بده‌ین ئاخۆ به‌شدار ده‌بین یان نا و هه‌ر پرسێك كه پێوه‌ندی به پێكهێنانی حكوومه‌ته‌وه هه‌بێ؛ له ئاینده‌دا یه‌كلایی ده‌بێته‌وه.
عیرفان عه‌بدولعه‌زیز ڕابه‌ری بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی كوردستان گوتی: پێشكه‌شی زۆر به خێرهاتنی جه‌نابی كاك نێچیرڤان بارزانی ده‌كه‌ین كه له لایه‌ن پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه ڕاسپێردراوه بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی هه‌رێمی كوردستان هه‌روه‌ها شاندی یاوه‌رانی. ئێمه له بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی به‌و پێیه‌ی له كابینه‌كانی پێشووی حكوومه‌تی هه‌رێم و تا ئێسته‌ش به‌شدار بووینه، پێمان وایه جه‌نابی كاك نێچیرڤان بارزانی به هۆی ئه‌وه‌ی قۆناغ به قۆناغ بۆته سه‌رۆك وه‌زیران و ئه‌زموونێكی زۆری هه‌یه له پێكهێنانی حكوومه‌تدا، ئینشالڵا ئومێدمان وایه وه‌كوو پیاوێكی ئه‌زمووندار و هه‌روه‌ها وه‌ك ئه‌وه‌ی جێگری سه‌رۆكی پارتیه؛ بتوانێ ئه‌و كابینه‌یه بكاته كابینه‌یه‌كی به‌هێز و له ئاست داخوازیی خه‌ڵكی كوردستاندا بێت.ئه‌وه‌ش سه‌ره‌تایه‌كی زۆر باشه كه جه‌نابیان سه‌ره‌تا سه‌ردانی شاری سلێمانی كردووه و له‌وێش هیچ ڤیتۆیان نه‌بووه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له حكوومه‌ت به‌شداری بكه‌ن، هه‌روه‌ها له هه‌ولێریش به هه‌مان شێوه، ئه‌مه‌ش سه‌ره‌تایه‌كی زۆر باشه.
| نێچیرڤان بارزانی: په‌یوه‌ندیی ئێمه وه‌ك پارتی دیموكراتی كوردستان له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی په‌یوه‌ندییه‌كی كۆنه و ئێمه به‌رده‌وام پێشتر په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ یه‌كتر هه‌بووه و هیوامان ئه‌وه‌یه له‌مه‌ودواش په‌یوه‌ندیی نێوان بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی و پارتی دیموكراتی كوردستان باشتریش ببێ |
هه‌روه‌ها گوتى: ئومێد ده‌كه‌ین له ئاینده‌دا دانیشتنه فه‌رمییه‌كان ده‌كرێ بۆ ئه‌وه‌ی به واقیعیانه و پراكتیك هێزه‌كان له‌گه‌ڵ یه‌كتر قسه بكه‌ن سه‌باره‌ت به شێواز و ورده‌كاریی وه‌زاره‌ته‌كان و ئینشالڵا له‌وه‌شدا سه‌ركه‌وتوو ده‌بن. لێره‌شدا ئێمه باس و خواستی خۆمان كردووه و ئێمه وه‌ك بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی ئاواته‌خوازین كابینه‌كه سه‌ركه‌وتوو بێت، ئێمه هیچ موكوڕبوونمان نییه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌شداری له حكوومه‌ت بكه‌ین یان نه‌یكه‌ین، ئه‌مه به ئاینده‌وه به‌ستراوه‌ته‌وه، به‌ڵام ئاواته‌خوازین ئینشالڵا جه‌نابیان مووه‌ففه‌ق و سه‌ركه‌وتوو بن له پێكهێنانی كابینه‌ی هه‌شت.ئه‌م هه‌لوێسته‌یان هه‌ست به به‌رپرسیارێتیكردن له پرۆسه‌ی سیاسی؛ جێی پێ‌زانین و ڕێزی ئێمه‌یه.
دواتر نێچیرڤان بارزانی گوتی: زۆر سوپاس، زۆر سوپاسی جه‌نابی مامۆستا ده‌كه‌م بۆ ئه‌و پێشوازییه‌ی ئه‌مڕۆ له ئێمه‌ی كرد له باره‌گای بزووتنه‌وه له هه‌ولێر. ئه‌وه‌ی من له جه‌نابی مامۆستا گوێم لێ بوو، په‌رۆشی و خه‌مخۆریی خۆی بۆ سه‌ركه‌وتنی ئه‌زموونی كوردستان و په‌رۆشیی ئه‌و بۆ سه‌ركه‌وتنی كابینه‌ی داهاتووی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بووه. له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه ئێمه ده‌مانه‌وێ حكوومه‌ت سه‌ركه‌وێ؛ بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی به‌شدار بێت یان به‌شدار نه‌بێت. ده‌مانه‌وێ ئه‌و حكوومه‌ته حكوومه‌تی هاووڵاتیان و حكوومه‌تێك بێت كه لایه‌نه‌كانی دیكه‌ش به‌شدار بێت و هیچ ڤیتۆیه‌ك له‌سه‌ر كه‌س نه‌بووه.
نێچیرڤان بارزانى هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند بێگومان په‌یوه‌ندیی ئێمه وه‌ك پارتی دیموكراتی كوردستان له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی په‌یوه‌ندییه‌كی كۆنه و ئێمه به‌رده‌وام پێشتر په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ یه‌كتر هه‌بووه و هیوامان ئه‌وه‌یه له‌مه‌ودواش په‌یوه‌ندیی نێوان بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی و پارتی دیموكراتی كوردستان باشتریش ببێ.
مه‌سه‌له‌ی به‌شداریكردن و چۆنیه‌تیی به‌شداریكردنی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی له حكوومه‌تی ئاینده‌دا، ئه‌مه پرسێكه له داهاتوودا قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌كه‌ین، به‌ڵام ئێمه زۆر خۆشحاڵین به هه‌ڵوێستی جه‌نابی مامۆستا و برایانی تر له بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی كه به ڕاستی هه‌ڵوێستی بزووتنه‌وه، هه‌ڵوێستی سه‌ركردایه‌تیی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی؛ پشتگیری بووه له پرۆسه‌ی سیاسی له هه‌رێمی كوردستان و پشتگیری بووه له كابینه‌ی هه‌شته‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به هه‌موو شێوه‌یه‌ك. ئه‌م هه‌ڵوێسته‌یان، هه‌ست به به‌رپرسیارێتیكردن له پرۆسه‌ی سیاسی؛ جێی پێ‌زانین و ڕێزی ئێمه‌یه.




