موسڵ .. لە ئەنجامی تەقینەوەیەک سێ پێشمەرگە بوونە قوربانی

موسڵ تایبەت بەKDP.info/لە ئەنجامی تەقینەوەیەک بە ئۆتۆمبێلێکی ھێزەکانی پێشمەرگە لە پارێزگای موسڵ پێشمەرگەیەک گیانی لەدەست داو دووی دیکەش بەسەختی بریندار بوون.
سەعید مەموزینی بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پارێزگای موسڵ بەKDP.INFOراگەیاند: دوێنی لە پارێزگای موسڵ لە گەرەکی بەکر بۆمبێکی بۆمبرێژکراو بە ئۆتۆمبێلێکی ھێزی پێشمەرگە تەقیەوە، لە ئاکامدا پێشمەرگەیەک گیانی لە دەست داو و دووی دیکەش بریندار بوون.
سەعید مەموزینی گوتیشی: بریندارەکان رەوانەی نەخۆشخانە کراون و برینەکەیان زۆر گرانە کە یەکێکیان چاوێکی لە دەست داوە.




