سەرچاوەیەک: ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی سەردانی بزوتنەوەی ئیسلامی دەکات

ھەولێر-تایبەت بەKDP.info/ وتەبێژی بزوتنەوەی ئیسلامی کوردستان ئاشکرایکرد،بڕیارە ئەمڕۆ بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەبارەی پێکھێنانی حکومەتی نوێی ھەرێمی کوردستان ،نێچیرڤان بارزانی سەردانی رابەری گشتی بزوتنەوەی ئیسلامی بکات.
شوان قەلادزەیی وتەبێژی بزوتنەوەی ئیسلامی کوردستان بەkdp.infoراگەیاند:دوای ئەوەی لەماوەی چەند رۆژی رابردوو سەردانی نێچیرڤان بارزانی بۆ بزوتنەوەی دواخرا، بڕیارە ئەمڕۆ ئەو سەردانە ئەنجام بدرێت.
شوان قەلادزەیی گوتیشی:ھەرلەو کاتەی ئاگادارکراینەوە کە سەردانەکە دواخرا،بەئێمەیانەراگەیاند ،کە سەردانەکە بۆ سەرتای ھەفتەی داھاتوو دواخرا.
قەلادزەیی رونیشیکردەوە،لەسەردانەکەیدا نێچیرڤان بارزانی بۆ مەکتەبی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوە لە گەڵ رابەری گشتی بزوتنەوە کۆدەبێتەوە و تێدا گفتوگۆ لەبارەی پێکھێنانی کابینەی ھەشتەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەکەن.




