ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران هاوخه‌مى له گه‌ڵ قوربانیانى لافاوه‌كانى عێراق ده‌رده‌بڕێت

هەولێر- KDP.info/ ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان وێڕاى سه‌ره‌خۆشى له خانه‌واده‌ى ئه‌و هاووڵاتیانه‌ى پاڕێزگاكانى عێراق كه له ئه‌نجامى بارینى بارانى زۆر و دروستبوونى لافاوه‌وه گیانیان له ده‌ست دا، هاوسۆزى و هاوخه‌میى خۆیشى له‌گه‌ڵ قوربانیان و زیانلێكه‌وتووانى ئه‌و لافاوانه ده‌رده‌بڕێت كه ماوه‌ى چه‌ند ڕۆژى ڕابردوو چه‌ند پارێزگایه‌كى عێراقى گرته‌وه و به‌و هۆیه‌وه ژماره‌یه‌كیشیان بریندار بوون و زیانى ماڵی‌یان به‌ر كه‌وت. ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان هه‌روه‌ها دووپاتى ده‌كاته‌وه كه نه‌خۆشخانه‌كانى هه‌رێمى كوردستان بۆ پێشوازیكردنى هه‌ر بریندار و به‌ركه‌وتوویه‌كى ئه‌و لافاوانه و پێشكه‌شكردنى هه‌ر چاره‌سه‌رییه‌كى پزیشكیى پێویست؛ ئاماده‌ن.
ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان
21ى نۆڤه‌مبه‌رى 2013




