پارێزگاری سلێمانی، داوا دەكات ئەنجومەنی شورای هەرێم، پرسی یاسایی بوونی یەكلای بكاتەوە

سلێمانی- KDP.info/ لەبەرامبەر ئەو لێدوانانەی كە سەبارەت بە یاسایی نەبوونی پۆستەكەی بڵاودەكرێتەوە، بەهرۆز محەمەد ساڵح پارێزگاری سلێمانی، بە نوسراوێك داوا لە سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان دەكات، لەرێگەی ئەنجومەنی شورای هەرێمەوە پرسی یاسای بوونی پۆستەكەی یەكلای بكەنەوە و مەسەلەی یاسایی بوون و یاسایی نەبوونی بۆ رای گشتی روون بكەنەوە.
پێشتریش لە چەندین لێدواندا پارێزگاری سلێمانی داوای لە لایەنە سیاسییەكان كردووە لە رێگەی دادگاوە ئەو بابەتە یەكلای بكەنەوە.
پارێزگار لە لێدوانێكیشدا ب رایگەیاند، ئەگەر بزانێت پۆستەكەی یاسایی نییە ئامادەنییە یەك دەقەش لە پۆستەكەدا بمێنێتەوە.








