جه‌بار یاوه‌ر: داوام له ناتۆ كرد هاوكاری پێشكه‌شی هێزه ئه‌منیه‌كانی هه‌رێم بكات

هەولێر- KDP.info/ ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، داوای له ناتۆ كردوه له‌و هاوكارییانه‌ی پێشكه‌شی عیراقی ده‌كات، به‌شی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و هێزه ئه‌منیه‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمیشی لێبدات، به‌و پێیه‌ی پێشمه‌رگه‌ش به‌پێی ده‌ستووری عیراق هێزێكی یاسایین و ئه‌وانیش به‌ڵێنیان داوه داواكارییه‌كه‌ی به هه‌ند وه‌ربگرن.
ئه‌م وتانه‌ی جه‌بار یاوه‌ر، ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، دوای به‌شداریكردنی له كۆنفڕانسێكی ناتۆدا هات، كه رۆژانی 14 و 15ی ئه‌م مانگه له شاری برۆكسل به‌ڕێوه‌چوو و ئه‌ویش وه‌ك وه‌فدی هه‌رێم به‌شداری تێدا كردبوو.
له راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا هاتووه رۆژی پێنجشه‌ممه (14ی تشرینی دووه‌می 2013) به كاتی بروكسل، سه‌فیره گرابه‌ر یارمه‌تیده‌ری ئه‌مینداری گشتی ناتۆ بۆ كاروباری دیبلۆماسی، له باره‌گای سه‌ره‌كی په‌یمانی باكوری ئه‌تڵه‌سی (ناتۆ ) له شاری بروكسلی پایته‌ختی به‌لجیكا، ده‌ستپێكردنی كاروباری یه‌كه‌م رۆژی كۆنفڕانسه‌كه‌ی راگه‌یاند.
راشیگه‌یاندوه: سه‌فیره گرابه‌ر مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی گرێدانی كۆنفڕانسه‌كه‌ی خسته‌ڕوو و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌م كۆنفڕانسه گفتوگۆیان له باره‌وه ده‌كرێت و پێشنیازه‌كان به راپۆرتێك پێشكه‌ش به كۆنگره‌ی لوتكه‌ی ناتۆ ده‌كرێت كه بریار وایه له سه‌ره‌تای ساڵی ئاینده گرێ بدرێت و ناوه‌ڕۆكی ئه‌و ڕاپۆرته له‌و كۆنگره‌یه‌دا به هه‌ند وه‌رده‌گیرێت.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "باسمان له كێشه‌كان و مه‌ترسیه‌كان كرد كه به گشتی سه‌رنجی لێپرسراوه‌كانی ناتۆمان بۆ بێبه‌ش كردنی له‌شكر و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و هێزه‌كانی دیكه‌ی هه‌رێم له هاوكاری و یارمه‌تی ناتۆ كه پێشتر پێشكه‌شی هێزه‌كانی چه‌كداری حكومه‌تی فیدراڵی عیراقی ده‌كرد له بواره جیا جیاكان و به تایبه‌ت له بواری مه‌شق پێكردن راكێشا".
ده‌ڵێت: "داواشمانكرد له ئاینده‌و له كاتی جێبه‌جێ كردنی به‌ڵگه‌ی هاوبه‌شی كردن له نێوان ناتۆ و حكومه‌تی فیدڕاڵی عیراق، له‌شكر و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و هێزه‌كانی دیكه‌ی هه‌رێم (وه‌زاره‌تی ناوخۆ و ده‌زگای ئاسایش) پشكیان هه‌بێت له‌و هاوكاری و یارمه‌تیه‌ی ناتۆ بۆ هێزه‌كانی عیراقی ده‌نێرێت، چونكه به‌پێی بڕگه‌ی (5) له ماده‌ی (12) ی ده‌ستوور، هێزه‌كانی هه‌رێمی كوردستان یاسایین و به‌شێكن له سیسته‌می ئه‌منی و به‌رگری ده‌وڵه‌تی فیدراڵی عیراق وجگه له‌وه‌ش به پێی ماده‌ی (9) ی ده‌ستوور ده‌بێت به پێی رێژه‌ی ژماره‌ی پێكهاته‌ی كورد له ده‌وڵه‌تی فیدراڵی عیراق پشكمان هه‌بێت له‌و هاوكاری و یارمه‌تیه".
راشیده‌گه‌یه‌نێت: له دووه‌م رۆژی كۆنفرانسه‌كه‌دا جه‌ختیان له‌سه‌ر بواری دیكه كرده‌وه بۆ هاوكاری كردنی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌وه‌ش بواری پاككردنه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان له مین و پاشماوه‌ی چه‌كی كیمیاوی و چه‌كی ترسناكی دیكه، له كۆتایی كۆنفڕانسه‌كه‌دا لێپرسراوانی ناتۆ خۆشحاڵی خۆیان نیشاندا به هاتنی وه‌فده‌كه‌و گفتوگۆ و پێشنیازه‌كان و به‌ڵێنیان دا كه گشت بابه‌ته باسلێكراوه‌كان به هه‌ند وه‌رگرن وكاری له‌سه‌ر بكه‌ن له‌گۆنگره‌ی ئاینده‌ی لوتكه‌ی ناتۆ




