تەنها لەم ساڵدا 700خێزانى شه‌به‌ک کۆچیان کردووە

مووسڵ- KDP.info/ بەرپرسێکی پارتی دیموکراتی کوردستان ئه‌وه‌ى ئاشکرا کرد ، که له دواى پرۆسه‌ى ئازادى عێراق، له ساڵى (2013) تائێستا (700) خێزانى شه‌به‌ک کۆچیان بۆ ئەو ناوچانە کردووە کە هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌ى کوردستان تێدا نیشتەجێین و ئەو شوێنانە هەڵدەبژێرن کە تێدا پیشمەرگەی کۆنترۆلی کردووە، سه‌عید مه‌موزینى به‌رپرسى راگه‌یاندنى لقى (14)ی پارتى دیموکراتى کوردستان ئاشکراى کرد که ژمارەی خێزانە ئاوەرەکانی کوردی شەبەک گەیشتۆتە (659) خێزانى کوردى شه‌به‌ک کە له موسڵ کۆچیان کردووه، ئێستا له‌و ناوچانه ده‌ژین که هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌ى تێدا نیشتەجێین. به‌رپرسى راگه‌یاندنى لقى (14)ی پارتى دیموکراتى کوردستان ئەوەشی خستەروو: خێزانە کۆچبەرەکان له‌ترسى کرده‌وه‌ى تیرۆرستى ته‌قاندنه‌وه‌ى خانوو و دووکانه‌کانیان و کوشتنیان له‌لایه‌ن رێکخراوه چه‌کداره‌کانه‌وه ئەو ناوچانەیان بە جێهێشتووە بەشێوەیەک (54) گوندى ده‌وروبه‌رى موسڵ که رێژه‌یان (400) هه‌زار که‌سن له‌ناوچه‌کانى موسڵ کۆچیان کردووه، شایەنی باسە بێجگە لەکورد کریستیانەکانی ئەو پارێزگایەش بەشێکی زۆریان بەهۆی هەمان مەترسیان لە چەکدارە تیرۆریستییەکان ئەو پارێزگایەیان جێهێشتووە.




