مه‌هه‌په: ئه‌ردۆغان ده‌یه‌وێت رێکەوتنی سیڤه‌ر بێنیته‌وه

ئەنقەرە - KDP.info/ جێگری سه‌رۆكی فراكسیۆنی مه‌هه‌په له په‌رله‌مانی توركیا ئاشکرای کرد ئه‌ردۆغان دژی نه‌ته‌وه‌ی تورك ده‌جه‌نگێت و ئامانجی له‌ناوبردنی لۆزان و هێنانه‌وه‌ی سیڤه‌ره. ئۆكتای ڤوڕاڵ جێگری سه‌رۆكی فراكسیۆنی مه‌هه‌په سه‌باره‌ت به‌گوتنی وشه‌ی (كوردستان) له‌لایه‌ن ئه‌ردۆغانه‌وه گوتی: ئامانجی ئه‌ردۆغان له‌ناوبردنی لۆزان و دووباره هێنانه‌وه‌ی سیڤه‌ره، بیری ئه‌ردۆغان وه‌ك موڵك داگیركراوه. ڤوڕاڵ له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له په‌رله‌مانی توركیا باسی له گرنگترین ڕووداوی وڵاته‌كه‌ی كرد و ئاماژه‌ی به لێدوانه‌كانی ئه‌ردۆغان دا و گوتی: "ئه‌ردۆغان به وته‌كانی سه‌لماندی ئامانجی وه‌ستانه دژی گه‌لی تورك و ده‌وڵه‌تی توركیا، سه‌رۆكوه‌زیران نكۆڵی له‌ڕاستیه‌كانی گه‌لی تورك و جوگرافیا و نیشتمانی نه‌ته‌وه‌ی تورك و جمهوریه‌ت و ئیراده‌ی تورك ده‌كات، سه‌رۆكوه‌زیران دژی نه‌ته‌وه‌ی تورك ده‌جه‌نگێت، سه‌رۆكوه‌زیران ده‌وڵه‌ت و کۆماری توركیا ره‌ت ده‌كاته‌وه، له‌جیاتی ئه‌وه‌ی ستایشی دامه‌زراندنی كۆماری 1923 بكات، ده‌یه‌وێت به‌هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه و پارچه‌پارچه‌كردنی په‌یمانی لۆزان به‌ناوی پرۆسه‌ی ئاشتی و چاره‌سه‌ركردنه‌وه په‌یمانی سیڤه‌ر بێنێته‌وه. هه‌روه‌ها گوتی: ئامانچ و خه‌باتی ئه‌ردۆغان دڕاندنی په‌یمانی لۆزان و هێنانه‌وه‌ی په‌یمانی سیڤه‌ره، هه‌وڵی جیاكردنه‌وه‌ی گه‌لی توركیایه، دژی نه‌ته‌وه‌ی تورك به‌ره‌نگار ده‌بێته‌وه، ئه‌ردۆغان خه‌یاڵ په‌رسته، سوێندمان خواردوه مێژووی خه‌یاڵپه‌رستان بنێژین، ئه‌م خه‌یاڵه له گه‌رووی ئەردۆغان ده‌هێنینه‌وه.




