لە عێراق 398 کەسی تۆمەتبار بە تیرۆر ئازادکران

بهغدا- KDP.info/ سێیهد و نهود و ههشت کەسی تۆمەتبار بە تیرۆر ئازادکران، دوای ئەوەی هیچ تۆمەتێکیان بەسەردا ساخ نەبوویەوە. لە بەیاننامەیەکدا کە وینەیەکی دەست KDP.infoکەوتووە . نووسینگەی راگەیاندنی ئەنجوومەنی باڵا دادوەری عێراق رایگەیاندووە :لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری رێوشوێنی تایبەتی گیراوەتەبەر بۆ یەکلاییکردنەوەی دۆسیەکان و بڕیاردانی خێرا لە سەر ئازاد کردنی دەیان کەسی تۆمەتبار بە تیرۆر. کە وەک بەیاننامەکە ئاماژەی بۆ کردووە دۆسیەی ئەو کەسانە ساخ بۆتەوە و تێدا دەرکەوتووە کە ئەو کەسانە ماوەیەکە دەستبەسەرن لە بەندیخانەکان بی گوناهن ، راگەیاندنی ئەنجوومەنی باڵا دادوەری ئەوەشی خستۆتەروو کە لە ماوەی دوو هەفتەی رابردوودا دادگای ناوەندی لێکۆڵینەوە، 398تۆمەتباری ئازاد کردوون، دوای ئەوەی هیچ تۆمەتێکیان بەسەردا ساخ نەبووەتەوە. هەروەها 436دۆسیەی یەکلایی کردووەتەوە، هاوکات دادگای ناوەندی تاوان 275دۆسیەی لەو ماوەیەدا(لە ماوەی دوو هەفتەی رابردوودا) یەکلایی نەکردووەتەوە




