٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

قایمقامی كەركوك بەبریاری دادگا ئۆتۆمبێلە زریپۆشەکەی بۆ پارێزگار گەڕاندەوە

سەرچاوە: KDP.info

کەرکوک -  KDP.info/ قایمقامی كەركوك ئەو ئۆتۆمبێلە زریپۆشەی گەڕاندەوە بۆ پارێزگار كە بەو هۆیەوە ماوەیەكە گرژی كەوتوەتە نێوانیانەوە و كێشەكە بۆ یەكلاییكردنەوەی گەیەنرایە دادگای كەركوك. هەوالنێری KDP.infoلەکەرکوک پێراگەیاندین،  کە كامیل ساڵەیی، قایمقامی قەزای ناوەندی پارێزگای كەركوك ئەو ئۆتۆمبێلەی رادەستی پارێزگاری کەرکوک کردەوە کە  پێشتر بە فەرمانی عەبدولڕەحمان مستەفا، پارێزگاری پێشووی كەركووك درابو بەقایمقام بۆ راییكردنی كارەكانی. كامیل ساڵەیی راگەیاند : سەرەڕای ئەوەی د.نەجمەدین كەریم، پارێزگاری كەركووك 20ئۆتۆمبێلی جۆراوجۆر و مۆدێلی نوێی لەبەردەستە كە بەلانیكەم شەشیان زرێپۆشن، بەڵام لە دوایین نوسراویدا ، داوای ئەو تاقە ئۆتۆمبێلە زرێپۆشەی لێكردین. پارێزگاری كەركوك پەنای بردە بەر دادگاو بەو رێگەیە ئۆتۆمبێلەكەی لێسەندینەوە، لەكاتێكدا رەوشی ئەمنی كەركوك هێشتا نالەبارەو من وەك قایمقامی كەركوك پێویستم بەئۆتۆمبێلێكی لەوجۆرەیە بۆ راپەڕاندنی ئەركەكانی قایمقامیەت‌. قایمقامی قەزای ناوەندی پارێزگای كەركوك ئەوەشی راگەیاند: کە هۆكاری لێسەندنەوەی ئەو ئۆتۆمبێلە بەهۆی رەخنەكانیان بووە لە ئەدای پارێزگاو تۆمەتباریشی دەكات بەوەی دەستی كردوە بەلابردنی كۆمەڵێك لە لایەنگرانی پارتی دیموكراتی كوردستان لەپۆستەكانیان‌و لایەنگرانی یەكێتی لە شوێنیان دادەنێت، ئەوەش لەكاتێكدایە پارێزگاری كەركوك خۆی ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتییە.

هەواڵی پەیوەندیدار