ئەردۆغان: سەرۆکی شارەوانی ئامەد لەکاتی پێشوازی لە بارزانیدا هەڵەی کردووە

ئەنقەرە - KDP.info/سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا ڕه‌خنه له وته‌یه‌كی عوسمان بایدەمیر سه‌رۆكی شاره‌وانی ئامه‌د ده‌گرێت، كه گووتبوی باكووری كورستان . رۆژنامەی سەباحی توركی بڵاویکردەوە: کە ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا، له لێدوانێكی ته‌له‌فزیۆنیدا ئاشكراكردوه: به هیچ شێوه‌یه‌ك قبوڵی ناكه‌ین بگووترێت كوردستانی توركیا و ئەم ناوهێنانە مه‌حاڵه لای ئێمە جێگای قبووڵ نییە و به‌كارهێنانی ئه‌م ووته‌یه له‌لایه‌ن سه‌رۆكی شاره‌وانی ئامه‌د جوان نه‌بووە و دەکرا وا نەڵێت. چوونکە بێجگە لە هاندانی هه‌ندێك لایه‌ن هیچ سوودێكی نییە.له وه‌ڵامی پرسیاری ئه‌وه‌ی کە ئاوانیش ووشه‌ی كوردستان یان به‌كارهێنا له مه‌راسیمه‌كه‌ی ئامه‌د کە تێدا سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئامادە بوو، ئه‌ردۆغان رایگەیاند: له‌به‌رئه‌وه‌ی له ده‌ستوری گشتی عێرقدا به هه‌رێمی كوردستان و یاسای هه‌رێمی كوردستان ناوی ده‌هێنرێت بۆیه ناوم هێناوه و دواتر کەمال ئەتاتورک پەرلەمانی تورکیاش ئەو ناوەی هێناوە بۆ چی دەبی ئێمە دەبێ قەدەخەی بکەین. شایەنی باسە : عوسمان بایده‌میر سه‌رۆكی شاره‌وانی ئامه‌د له‌كاتی میوانداریكردنی بەرێز مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، بە ئاشکرا و روونی گووتی به‌خێربێن بۆ باكووری ووڵات و له به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌فزیۆنیشدا جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌م ووته‌یه‌ی بە روونتر كرده‌وه .




