لە عێراق بەهۆی لافاوەوە 11کەس گیانیان لە دەستدا و دەیان خانووش رووخان

بهغدا - KDP.info/بەهۆی باران بارین و دروستبوونی لافاوەوە، لە ناوچە جیاوازەکانی عێراق 11کەس گیانیان لە دەستدا و دەیان ماڵیش ئاوارەبوون بەهۆی رووخانی خانووەکانیانەوە. ماڵپەری مەدا پریس لە هەوالێکیدا رایگەیاند؛ لە ناوچەی ناسرییە بەهۆی بارانبارینەوە باڵەخانەیەک رووخا و له ئاکامدا 6کەس گیان لەدەست دا ، سەرچاوەیەکی پۆلیس لەو شارە رایگەیاند : رووداوەکە بۆ هۆی بارانبارینی خەرپی کەرستەی بیناسازی بالاخانەکە بووە ، کە دەرنجام باڵاخانەکە داروخاوەوله ئاکامدا 6کەس گیان لەدەست دا . هاوکات لە ناوچەی دیوانییەش لە رووداوێکی هاوشێوەدا و بەهۆی رووخانی خانوویەکەوە، دوو ژن و منداڵێک گیانیان لەدەستدا و لە بابلیش بەهۆی رووخانی دوو ماڵ،دوو منداڵ گیانیان لهدهستدا و 50خێزانیش بە هۆی رووخانی ماڵەکانیانەوە ئاوارە بوون. له سهرجهم 10پارێزگا له 18پارێزگای عێراق بههۆی باران بارین و لافاو بۆ ماوهی یهک تا سێ ڕۆژ پشوو ڕاگهیێندراوه. ڕێکخراوی کهشناسی عێراق باران بارینهکانی ئهو وڵاتهی له 30ساڵی ڕابردوودا به بێ وێنه ڕاگهیاندووه.




