شوانی: عێراقییە و کوردستانی لە لێسەندنەوەی متمانە لە مالکی پاشگهز نەبوونەتەوە

خالد شوانی ئەندامی هاوپەیمانی کوردستانی لە پەرلەمانی عێراق دووپاتی کردەوە کە ئەو لایەنانەی لە هەولێر کۆبونەوە پەشیمان نین لە بڕیاری لێسنەندەوەی متمانە لە سەرۆک وەزیران نوری مالیکی.
شوانی لە لێدوانێکی بۆ ئاژانسی ئەخباریە گوتی: " لە دەورەی یەکەم و لەدەورەی ئێستایشدا رێککەوتنی سیاسی هەبووە و دەبێت ئەو رێککەوتنانە جێبەجێ بکرێت ئهو رێكکهوتنهكاتیشی بۆ دیاری كراوه ئێستا حكومهت ئەو ریکكهوتنهی جێبهجێ نهكردووه و متمانە لە نێو قەوارە سیاسییەکانی بهشداربووی حکومەت نهماوه".
شوانی گوتیشی: لەئێستادا هەوڵ بۆ چاکسازی پرۆسەی سیاسی لە عێراق هەیە و دوای گەیشتنی وەرەقەی چاکسازی بەشێوەیەکی فهرمی، ئەو کاتە بڕیاری کۆتای لەسەر پرۆسەی سیاسی دەدەین، دواتربڕیاری کۆتایی خۆمان لەسەر ئەو پرۆسەیە دەدەین.
ناوبراو ئاماژەی بۆ ئەوەیش کرد: ئەو قەوارە سیاسییانە کە لە هەوڵیر کۆبونەوە تا ئێستا سوورن لەسەر سەندنەوەی متمانە لە سەرۆک وەزیران نوری مالکی.




