لە تەقینەوەیەكدا لەناو بازاری سەعدییە دەیان كەس بوونە قوربانی

سەعدیە – تایبەت بە KDP.info/سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ئۆتۆمبیلێكی مینرێژكراو لە ناو بازاری شارۆچكەی سەعدیە تەقێندرایەوە و بەو هۆیەوە دەیان كەس كوژران وبرینداربوون.
لەوبارەیەوە سەرچاوەیەكی ئەمنی لە شارۆچەی سەعدییە بە kdp.infoی راگەیاند كە كەسێكی خۆكوژ خۆی لەناوەندی بازاری شارۆچكەی سەعدیە تەقاندەوە و لە ئەنجامدا زیاتر لە 25 كەس كەس كوژران و دەیانی دیكەش برینداربوون.
لێكۆلینەوە لەبارەی رووداوەكەش دەستتپێكردووە و تا ئێستا هیچ گرووپ و لایەنێك بەرپرسیاریەتی خۆی لەو كردەوە تیرۆریستییە رانەگەیاندووە.




