پرسه‌نامه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به بۆنه‌ی كۆچی دوایی د.سه‌عدی به‌رزنجی

بەبۆنەی كۆچی دوایی پرۆفیسۆر دكتۆر سەعدی بەرزنجی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان پرسنامەیەك ئاراستەی خانه‌واده‌و بنه‌ماڵه‌ی بەرێزیان كردووە، كە ئەمە دەقەكەیەتی:
خانه‌واده‌و بنه‌ماڵه‌ی پڕۆفیسۆر د.سه‌عدی به‌رزنجی
به‌داخ و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی كه‌سایه‌تی ناسراو پڕۆفیسۆرد.سه‌عدی به‌رزنجی-مان بیست , به‌ناوی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه له‌ناخی دڵمانه‌وه سه‌ره‌خۆشی وهاوخه‌می خۆمان به یه‌ك به‌یه‌كی ئه‌ندامانی خانه‌واده و بنه‌ماڵه به‌ڕێزه‌كه‌تان ڕاده‌گه‌یه‌نین , ته‌مه‌نی درێژی بۆ به‌جێهێشتبن و خۆتان خۆشبن.
د.سه‌عدی به‌رزنجی وه‌ك سه‌رۆكی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین ده‌ورێكی باڵای هه‌بوو له كاروانی خوێندن و زانست و پێشخستنی ئه‌و بواره, وه‌ك په‌رله‌مانتارێكیش ده‌وری به‌رچاوی هه‌بوو له‌سه‌رجه‌م مه‌سه‌له هه‌ستیارو چاره‌نووسسازه‌كان له په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق , له‌نووسینه‌وه‌ی ده‌ستووری عیراقیش ڕۆڵی دیاری هه‌بوو , بۆیه له‌ده‌ست دانی هه‌موومانی نیگه‌ران كرد.
جاێكی تر سه‌ره‌خۆشی له كه‌س و كار و ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه به‌ڕێزه‌كه‌تان ده‌كه‌ین و له‌خوای مه‌زن ده‌پاڕێنه‌وه كه به به‌هه‌شتی به‌رینی خۆی شاد بكات و سه‌بووری هه‌موولایه‌ك بدات و دوا كۆست و ناخۆشیتان بێت.
سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران
15/7/2012




