بەكر بۆزداغ: بەداخەوە توركیا دەرفەتێكی زێڕین لە دەستچوو

ئەستەنبۆڵ- KDP.info/ جێگری سەرۆك وەزیرانی توركیا بەكر بۆزداغ لە بارەی ئامادە كردنی دەستووری نوێ توركیادا رایگەیاند كە دەرفەتێكی زێڕێن لە بەردەستی توركیا بوو بەڵام بەداخەوە ئەو دەرفەتە لە دەستی توركیا چوو.
لەمبارەیەوە ماڵپەڕی تی ئار تی بڵاویكردەوە كە جێگری سەرۆكوەزیرانی توركیا بەكر بۆزداغ لە بارەی ئامادە كردنی دەستووری نوێ توركیا رایگەیاندووە كە دوو ساڵی رابردوو بۆ ئامادە كردنی دەستوور دەرفەتێكی گرنگ و مێژوویی بوو لە بەردەست توركیا بەڵام بە داخەوە ئەو دەرفەتە لە دەستی توركیا چوو.
بۆزداغ جەختی لە سەر ئەوە كردووەتەوە كە دوو ساڵی رابردوو لە هەر روویەكەوە بۆ ئامادە كردنی دەستووری نوێ دەرفەتێكی زۆر باش و ئیجابی بوو بەڵام بە هۆی ناكۆكی نێوان لایەنە سیاسییەكانی توركیا نەتوانرا سوود لەو دەرەفەتە وەربگیردرێت بۆیە دەستووریش ئامادە نەكرا و دەرفەتەكە لە دەست توركیا چوو.




