٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

حكوومەت هاوكاری ئەوانە دەكات كە دەگەڕێنەوە بۆ گوند

سەرچاوە: KDP.info

ئەنقەرە- KDP.info/  وەزیری شارەوانی توركیا ئەردۆغان بایراقدار رایگەیاند كە حكوومەتی توركیا بۆ هاوكاری كردنی ئەو كەسانەی كە دەیانەوێ بگەڕێنەوە گوندەكانیان ئامادە كردووە و هانی ئەو خەڵكانە دەدات كە گوندەكانیان چۆڵ كردووە تا بگەڕێنەوە بۆ گوند.

لەمبارەیەوە ماڵپەڕی سۆنخەبەر بڵاویكردەوە كە وەزیری شارەوانی توركیا ئەردۆغان بایراقدار رایگەیاندووە كە حكوومەتی توركیا لە هەر روویەكەوە هانی ئەو خەڵكانە دەدات كە بە هۆی شەڕ و توندوتیژییەوە گوندەكانیان چۆڵ كردووە و لە ناوچەكانی دیكەدا نیشتەجێ بوونە بگەڕێنەوە بۆ گوندەكانیان.

ئەردۆغان بایراقدار ئاماژەی بەوە كرد كە حكومەت بۆ ئەو مەبەستە بەرنامەیەكی ئامادە كردووە و ئەو بەرنامەیە دوای ساڵی 2017 دەخرێتە بواری جێبەجێكردنەوە و لە چوارچێوەی ئەو بڕیارەدا هەر كەسێك كە بییەوێ بگەڕێتەوە بۆ گوند حكومەت وەكو هاوكاری بڕەی 10 هەزار لیرەی توركیا پێ پێشكەش دەكات.

هەواڵی پەیوەندیدار