٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

كەجەكە: سەردانی بارزانی بۆ توركیا گرنگە

سەرچاوە: KDP.info

قەندیل-KDP.info/ ئەندامی دەستەی سەرۆكایەتی كۆما جڤاكێن كوردستانێ مستەفا قەرەسوو رایگەیاند كە سەردانی بارزانی بۆ توركیا سەردانێكی گرنگە.

لەمبارەیەوە ماڵپەڕی دیاربەكر خەبەر بڵاویكردەوە كە ئەندامی دەستەی سەرۆكایەتی كەجەكە مستەفا قەرەسوو لە بارەی سەردانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بۆ دیاربەكر رایگەیاندووە كە ئەو سەردانە سەردانێكی گرنگ وئیجابییە.

مستەفا قەرەسوو هەروەها ئاماژەی بەوە كردووە كە ئەوان وەكو پەكەكە پێیان وایە ئەو سەردانە هەنگاوێكی گرنگە و ئەگەر نەبێتە هۆكاری گەیاندنی زەرەر بە بەرەژوەندی گشتی گەلی كورد و دۆزی كورد لە پارچەكانی دیكەی كوردستان ئەوا سەردانێكی مێژووییە و پشتگیری لێ دەكەن.

هەواڵی پەیوەندیدار