سڕی ساقیق: ئێمە كوردستانی سەربەخۆمان ناوێت

ئهنقهره - / KDP.info پەرلەمانتاری بەدەپە سڕی ساقیق رایگەیاند كە لێدوانەكانی سەرۆكوەزیرانی توركیا لە دیاربەكر لێدوانی زۆر گرنگ و ئیجابین و ئەگەر بخرێنە بواری جێبەجێكردنەوە خزمەتی پێگای توركیا لە ناوچەكە و جیهاندا دەكەن.
لەمبارەیەوە ماڵپەڕی ئاخەبەر بڵاویكردەوە كە پەرلەمانتاری بەدەپە سڕی ساقیق رایگەیاند كە لێدوانەكانی سەرۆكوەزیرانی توركیا هیوای خەڵكی بە داهاتووی توركیا گەشتەر كردووە و دەبێ ئەو لێدوانانەی جێبەجێ بكرێن و نەكرێنە ئاڵاوێك بۆ هەڵخەڵەتاندنی خەڵك تا لە هەڵبژاردنەكاندا دەنگیان پێ بدەن.
لە بارەی داواكاری بەدەپەوە ساقیق ئاماژەی بەوە كردووە كە ئەوان وەكو بەدەپە تا ئێستە بە هیچ شێوەیەك داوای كوردستانێكی سەربەخۆیان نەكردووە و ناكەن بەڵكو دەیانەوێ لەگەڵ توركیایەكی فیدراڵ و دیموكراتیكدا بن و دەبێ توركیا لەگەڵ كورداندا ئاشت ببێتەوە و باوەش بۆ كوردانی پارچەكانی دیكەی كوردستان بكاتەوە تا بتوانێ بەو جۆرە ببێتە زلهێزی ناوچەكە.




