میسال ئالوسى : سیاسه‌تی نه‌وتی به‌غدا شكستی هێناوه

سەرۆکی پارتی ئومەی عێراقی لەبارەگای پارتەکەی لەشاری هەولێر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو كه هه‌ڵه‌كانی حكومه‌تی عێراقی پاڵ به‌هه‌رێمی كوردستانه‌وه ده‌نیت ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ ڕابگه‌یه‌نیت، گووتیشی: "سیاسیه‌تی نه‌وتی عێراقی شكستی هێناوه".
میسال ئالوسی سەرۆکی پارتی ئومەی عێراقی لەبارەگای پارتەکەی لەشاری هه‌ولێر له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه نووسیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه هه‌ره‌شه له ئه‌ندامه‌كانی ئه‌وان ده‌كرێت بۆئه‌وه‌ی واز له‌و حزبه بهێنن. ئه‌و گوتی :" ئێمه له‌و هه‌ڕه‌شانه ناترسین، چونكه ده‌مانه‌وێت پابه‌ندبوونی خۆمان بۆ ده‌ستوری عێراق دووپات بكه‌ینه‌وه، بۆیه ده‌بێت به‌رانبه‌ركانیشمان هه‌مان ئه‌و بۆچوونه‌یان هه‌بێت ".
له‌دریژه‌ی ئه‌و كۆنگره ڕۆژنامه‌نووسیه‌دا سه‌رۆكی پارتی ئومه‌ی عێراقی باسی له‌پرسی نه‌وت كرد و ڕایگه‌یاند كه سیاسەتی نەوتی عێراق شکستی هێناوه، بۆیە دەبێت حکوومەتی عێراق بەزووترین کات هەوڵ بدات یاسای نەوت و غاز لەپەرلەمانی عێراق پەسەند بکات.
ئالوسی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، كه له رووی به‌رێوه‌بردنی دۆسیه‌ی ئه‌منی و خزمه‌تگوزارییه‌وه حكومه‌تی ناوه‌ندی شكستی هێناوه.
گوتیشی:" به‌هه‌مان شێوه له به‌ڕێوه‌بردنی دۆسیه‌ی نه‌وتدا شكستی هێناوه و پێویسته به‌زووترین كات پرۆژه یاسای نه‌وت و غاز په‌سه‌ند بكرێت بۆئه‌وه‌ی سه‌روه‌ت و سامانی عیراق به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا دابه‌ش بكرێت .
ناوبراو ده‌رباره‌ی په‌یوه‌ندیی حكومه‌تی عێراق و وڵاتی سوریاوه داوای لە حکوومەتی عێراق کرد سیاسەتی خۆی بەرانبەر بەسوریا ڕاست بکاتەوە و سیاسەتێکی بێ لایەن پەیڕەو بکات که لە ئاستی مافی مرۆڤ بێت و پاڵپشتی ڕژێمی سوریا نەکات، پێویستە حکوومەتی عێراق سنوورەکانی خۆی بەڕووی هاووڵاتیانی سووریادا بکاتەوە کە وەکو پەنابەر ڕوو لەعێراق دەکەن.
زیاتر گوتی: "ئەوەی ئێستا لە بەغدا دەسەڵات بەڕێوەدەبات، لە ئەنجامی فەشەلی خۆی دەترسێت، بۆیە کێشە دروست دەکات لە نێوان هەولێر و بەغدا و هەوڵی لادانی بەرپرسیاریەتی لەسەر شانی خۆی دەدات".
سه‌رۆكی حزبی ئوممه‌ی عیراقی گووتیشی: "هه‌ڵه‌كانی حكومه‌تی ناوه‌ند پاڵ به‌كورده ده‌نێت ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ رابگه‌یه‌نن".
داواشی له حكومه‌تی ناوه‌ندی كرد به‌سیاسه‌ته‌كانی خۆیدا بچێته‌وه و كار بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بكات .




