٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دەوڵەت داوای لێبوردنی لە شڤان پەروەر كرد

سەرچاوە: KDP.info

ئەنقەرە- KDP.info/  وەزیری دەرەوەی توركیا ئەحمەد داود ئۆغڵو رایگەیاند كە لە سەر ناوی دەوڵەتی توركیا بە هۆی ئەو هەموو زڵم و ستەمەیەوە كە لە گەلی كورد و شڤان پەروەر كراوە داوای لێبوردنی لە شڤان پەروەر كردووە

لەمبارەیەوە ماڵپەڕی ئیلكەخەبەر بڵاویكردەوە كە وەزیری دەرەوەی توركیا ئەحمەد داود ئۆغڵو رایگەیاندووە كە بە هۆی سەردانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و شڤان پەروەر بۆ دیاربەكر سەردانی خۆی بۆ ئەمریكای دوا خستووە.

داود ئۆغڵو جەختی لە سەر ئەوە كردووەتەوە كە لە دیاربەكر لە گەڵ شڤان پەروەردا قسەی كردووە و بە هۆی ئەو زڵم و ستەمەیەوە كە لە گەلی كورد و لە شڤان پەروەر كراوە لە سەر ناوی دەوڵەتی توركیا داوای لێبووردنی لە شڤان پەروەر كردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار