ئەندامێکی لیژنەی دارایی: گۆرینی دراوی عێراقی کاتێکی زۆری پێویستە

بەغدا-تایبەت بەKDP.info/ ئەندامێکی لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی عێراق ئاشکرایکرد، تاوەکو ئێستا ھیچ پڕۆژە یاسایەکیان پێنەگیشتووە ،بۆ ئەوەی دراوی عێراقی بگۆردرێت وجەختیشکردوە،کە گۆرینی دراو کاتێکی زۆری پێویستە.
نەجیبە نەجیب ئەندامی لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی عێراق بەkdp.infoراگەیاند:پارساڵ لە لیژنەکەیان باس لەگۆرینی دراوی عێراقی کرا، بەڵام لەوکاتەوە تاوەکو ئێستا ھیچ باسێکی نەکراوە وھیچ پڕۆژە یاسایەکیشیان لەم بارەیەوە لە لایەن حکومەت بەدەست نەگیشتووە.
نەجیبە نەجیب گوتیشی:گۆرینی دراو پێویستی بە ئامادەکاری زۆر ھەیە و پێویسته لەراگەیاندنەکان باسی لێوە بکرێت و ماوەی دوو ساڵیش دابنرێت بۆئەوەی خەڵک پارەکە بگەرێنەوە بانکەکان و دواتر ئەم پارەیە نەھێڵدرێت لەبانکەکان بۆئەوەی کەس سودی لێ وەرنەگرێت و بانگھێشتی کۆمپانیایی جیھانی بکرێت بۆ دروست کردنی جۆرە دراوێکی نوێ ، ئەمەش کاتێکی زۆری پێویستە.
نەجیب رونیشیکردهوە، پێویستە ئەم جۆرە پارەیە بگۆردرێت و ناکرێت ئەم جۆرە دراوە لەعێراق ھەبێت، چونکە ساڵانە داھاتی عێراق لەزیاد بوون دایە.
ئەمەش لەکاتێک دایە لەدەزگا راگەیاندنەکان دەنگۆی ئەوە بڵاوکرایەوە کە بڕیارە لەسەرتای ساڵی نوێ دراوی عێراق بگۆردرێت وسفرەکانی لابدرێت.




