دوو پەرلەمانتاری پێشووی عێراق بڕیاری زیندانی هەتاهەتاییان بۆ دەرچوو

بەغدا – KDP.info/ دادگای تاوانەكانی ناوەندی عێراق، حوكمی زیندانیكردنی هەتاهەتایی بۆ دوو پەرلەمانتاری پێشووی عێراق سەر بە بەرەی تەوافق دەركرد بەتاوانی ئەنجامدانی كردەوەی تیرۆریستی، كەناڵی ئاسمانی عێراقیە بڵاویكردەوە كە دادگا بڕیاری زیندانیكردنی هەتاهەتایی بۆ دوو پەرلەمانتاری پێشوو بە تاوانی ئەنجامدانی تیرۆر دەركردووە .
دوو پەرلەمانتارەكە بریتین لە هەریەك لە عەبدولناسر جەنابیو عومەر عەبدولستار كەربولی. هاوكات دادگای تێهەڵچوونەوەی دیالە فەرمانی دەستگیركردنی پارێزگاری دیالە و بەڕێوەبەری شارەوانی باقووبەی بەتۆمەتی گەندەڵی پەسەندكرد.
پێشتریش دادگای باڵای تاوانەكانی عێراق بڕیاری لەسێدارەدانی بەسەر تارق هاشمی جێگری سەرۆك كۆماری عێراق دا بەتۆمەتی ئەنجامدانی كاری تیرۆریستدا سەپاند و هەروەها رافع عیساویش وەزیری دارایی عێراق بە هەمان تۆمەت لەلایەن دادگاوە داواكراوە.




