٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

حكوومەتی لیبیا پلانێك بۆ داماڵینی چەك لە ملیشیا چەكدارەكان پێشكەش پەرلەمان دەكات

سەرچاوە: KDP.info

لیبیا – KDP.info/ بە گوێرەی ئاژانسی دەنگوباسی فرانس پرێس، حكوومەتی لیبیا پێشنیارێكی وەك پلانێك بۆ داماڵینی چەك لە ملیشیا چەكدارە تووندڕەوەكان لەو وڵاتە پێشكەشی كۆنگرەی نیشتیمانی گشتی كردووە كە بە پەرلەمانی لیبیا ناسراوە.

وەك فرانس پرێس روونی كردووەتەوە، پلانەكەی حكوومەتی لیبیا كە پێشكەشی پەرلەمانی كردووە لە پازدە خاڵ پێكهاتووە و ئامانجیش لە ئامادەكردنی ئەو پلانە تەنها لە ناچاركردنی ملیشیا چەكدارەكانە بۆ ئەوەی چەكەكانیان دابنێن.

یەكێك لە خاڵی ناو پلانەكە ئەوەیە حكوومەت بە نیازە چەك بەو بەو ملیشیانە دابێنێت دواتر بیانهێنێتە رێزەكانی هێزە ئەمنییەكانی لیبیاوە بەڵام هێشتا پەرلەمان ڕەزامەندی لە سەر ئەو پلانە پازدە خاڵەی حكوومەت نیشان نەداوە. ئەم پلانەی حكوومەتی لیبیا دوای ئەوە دێت لە هەفتەی رابردوو شەڕو پێكدادانێكی سەخت لە نێوان گروپ و ملیشیا چەكدارەكان لەو وڵاتە روویدا كە لە ئاكامدا بە دەیان كەس كوژران و برینداربوون.

هەواڵی پەیوەندیدار