بەهۆی شەڕ و پێكدادان لە میسر كەسێك كوژرا و 31 كەسی دیكەش برینداربوون

قاهیرە – KDP.info/ لە میسر لە ئاكامی شەڕوپێكدادان و توندویژی كەسێك كوژراو و سیی و یەك كەسی دیكەش برینداربوون.
لە مباریەوە سەرچاوەكانی هەواڵ لە وەزارەتی تەندروستی میسریان گواستەوە لە ئەنجامی شەڕوپێكدادان و توندوتیژی لە نێوان هێزەكانی پۆلیس و خۆپێشاندەران كە دەیانویست بچنە نێو باڵەخانەی كۆمكاری وڵاتانی عەرەبی لە نزیك مەیدانی تەحریر كەسێك كوژراو سیی و یەك كەسی دیكەش برینداربوون. هاوكات هێزە ئەمنییەكان بۆ بڵاوە پێكردنی خۆپێشاندەران گازی فرمێسك رێژیان بەكارهێنا.
جێی باسە كە دوو رۆژ لەمەوە بەریش ئاژانسەكانی هەواڵ بڵاویان كردەوە محەمەد مەبروك ئەفسەر و بەرپرس لە دۆسیەی ئیخوان موسلیمین لەكاتی دەرچونی لەماڵی خۆی لەشاری نەسر لە قاهیرە لەلایەن چەند چەكدارێكی نەناسراوەو كوژراوەو، هێزەكانی ئەمنی ئەو ووڵاتەش هاتوچۆیان لەشوێنەكەدا قەدەغەكردوە .
ئاژانسی هەواڵی شەرقولئەوسەت بڵاوی كردۆتەوە محەمەد مەبروك بەرپرسی دۆسیەی ئیخوان موسلیمین لە كەرتی ئەمنی نیشتمانی میسر بووە كە لەسەردەمی حوسنی موبارەك سەرۆكی لەكارلادراوی میسر شوێنی ئەشكەنجەدانی نەیارانی موبارەك و سیاسیەكانی ئۆپۆزسیۆن بووە




